Muslim Sabah

Muslim  Sabah

Teilen

MS Marketing, MS Barbershop , Photographique, video.

20/03/2026

جەژنی ڕەمەزان لە هەموو لایەک پیرۆز بێت 🌙✨
خوای گەورە نوێژ و ڕۆژ و عیبادەتی لە هەموو لایەک قبوڵ بکات و هەمیشە لە خۆشی دابن
خوا بکات دڵەکان پڕبن لە خێر و میهرەبانی و هەموو دوعاکان قبوڵ بکرێن.
جەژنتان پیرۆز و پڕخێر بێت

13/02/2026

هەندێ جار خەمی دڵ، پێویستە ببرێتە ژێر گڵ

ڕۆژێک لە یەکێک لە چێشتخانەکانی شاری سلێمانی، چەند نەفەرێک ئازیز گیان دەعوەت ئەکەن، بەڵام هەر بۆ خۆشی ناو شلەکەی پڕ ئەکەن لە بیبەری توون.
ئازیز گیان دەست ئەکات بە نانخواردن، چەند کەوچکێک لە شلەکە ئەخوات، ئەوانەی دەوروبەری چاوەڕێن ئازیز گیان هاوار بکات، بەڵام بەبێ دەنگی بەردەوام ئەبێت.
تێر ئەخوات و ئەڕواتە دەرەوە، لەبەردەم دەرگای چێشتخانەکە، خاوەنی چێشتخانەکە کە ئاگای لە کەینوبەینی نەفەرەکان بوو، وتی: ئازیز گیان، ئەوە خواردنەکەت تیژ نەبوو؟
ئازیز گیان وتی: بەرەوەڵڵا هەناوی سوتاندم!
خاوەنی چێشتخانەکە وتی: ئەی چۆن قسەت نەکرد؟
ئازیز گیان وتی: ناکرێ هەر شتێک ناخی سوتاندین یەکسەر دەری بڕین، لەوانەیە ئەوانەی دەوروبەر لەجیاتی دڵسۆزی و چارەسەر بیکەنە مایەی خۆشی و گاڵتە و رابواردن بۆ خۆیان...

بۆچی مرۆڤ نابێت کێشە و خەمی خۆی لای هەموو کەسێک باس بکات؟

1️⃣ چونکە زۆربەی خەڵکی لە دڵەوە بایەخ بە گرفتەکەت نادەن، تەنیا گوێت بۆ دەگرن. قسەکانت دەبیستن بەڵام هەست بە ئازارەکانت ناکەن. گوێ دەگرن لە دەربڕینەکانت، بەڵام گوێ نادەن بە برینەکانت.
2️⃣ لەوانەیە هەندێک کەس لە جیاتی ئەوەی هاوخەمت بن، لە دڵەوە خۆشحاڵ بن کە بە خەمەوە ئەتبینن.
3️⃣ باسکردنی خەم و کێشەکانت دەبنە خاڵی لاوازت، لەکاتی دژایەتی و ناکۆکیدا بە ئاسانی لە دژت بەکاری ئەهێننەوە. هەموو دەستێک دەرمانی پێ نیە بۆ برینەکانت، هەندێ دەست خوێ و ژەهری پێیە.
4️⃣ زۆر باسکردنی خەم و کێشە زۆرجار ئازارەکان قوڵتر دەکاتەوە، برینەکان دەکولێنێتەوە. هەندێک ئازار هەیە تەنیا چارەسەر بۆی لەبیرکردنێتی، بەڵام باسکردنی وەکو ئەوەیە هەمیشە خوێ بکرێت بە برینەکەدا.
5️⃣ زۆر باسکردنی خەمەکان کەسایەتیەکی بۆڵەبۆڵت بۆ دروست ئەکات، هەمیشە گلەیی دەکەیت لە بەختی خۆت، بەمەش دەروونت زیاتر دەشێوێت.
6️⃣ هیچ کات گازندە و بۆڵەبۆڵ ناتگەیەنێت بە چارەسەری دروست، پرس و ڕاوێژ بە کەسانی شارەزا و دڵسۆز ڕێگا دروستەکەیە.
7️⃣ زۆر باسکردنی کێشەکانت نیشانەی ئەوەیە متمانەت بە توانای خۆت نیە، بێدەنگی لە کاتی پێویستدا، هێزت پێ دەبەخشێت بۆ بیرکردنەوە و بڕیاری دروست.
8️⃣ زۆر باسکردنی ئازارەکانت نیشانەی ئەوەیە ئارامگرتنت کەمە، ئارامگرتن خاڵێکی بەهێزە لە چارەسەری هەموو کێشەیەکدا.
9️⃣ زۆر باسکردنی ئازارەکانت وات لێدەکات هەمیشە پەیوەست بیت بە ڕابردووەوە، لە جیاتی ئەوەی خەمێک بۆ سبەینێ بخۆیت هەمیشە لە خەمی دوێنێدا دەژیت.
🔟 زۆر باسکردنی ئازارەکانت نیشانەی ئەوەیە ئیمانت زۆر بەهێز نیە، ئیمان لە کاتی کێشە و کارەساتدا دەرئەکەوێت، ئیماندار هەمیشە ئەڵێ دیارە حیکمەتێکی تیایە، ئەم قسەیە کێشەکەت بۆ چارەسەر ناکات، بەڵام سەبووریت پێ دەبەخشێت، ناخت بەهێز دەکات.
ـ ـ ـ
• مەرج نیە هەمیشە باسکردنی ئازارەکانت خزمە دڵسۆزەکانت ڕاچڵەکێنێت، هەندێک جار خزمە حەسودەکانت خەبەردەکاتەوە.
• هەموو کەسێک نایەت خوێنی برینەکەت بوەستێنێت، هەندێک کەس دێت خوێ بکات بە برینەکەتدا، هەندێک کەس دێت تا ببینێت چۆن خوێن لە برینەکەت ئەچۆڕێت.
• هەموو هاوڕێیەک هی ئەوە نیە داخ لە دڵت دەرکات، هەندێک هاوڕێ ئەیەوێت داخ بکات بە دڵتدا.
ـ ـ ـ
د. ماکۆک محمد
پێنج شەمەی حەوتەم
ساڵی 2026 ( ساڵی ئازیز گیان )

Wollen Sie Ihr Service zum Top-Friseursalon in Neuchâtel machen?
Klicken Sie hier, um Ihren Gesponserten Eintrag zu erhalten.

Kategorie

Adresse

Neuchâtel
2000