Shukur Rashid شکر رشید
تەندرووستی باش بەدەستبێنە ، لەڕێگای خواردن و خواردنەوەی تەندروست.....
31/08/2025
کۆمێنتت چییە؟
17/07/2025
09/04/2025
♦️ دوا مەنزڵی سوڵتان سەڵاحەددینی ئەیوبی
«ڕەزاو ڕەحمەتی خوای گەورەی لەسەربێت»
کاتێک دەچیتە دیمەشق - شامی کۆن، خاکی خەلیفەکان و زاناو پیاوچاکان و دەوڵەتی کۆنی ئیسلامیی، لە تەنیشت مزگەوتی گەورەی ئەمەویەکانەوە، هێزێکی ئەفسوناویی بێدەنگ، کاریزمیی و ڕۆحیی، پەنهان و بەشکۆ، ڕاتدەکێشێ بۆلای خۆی بۆ دوا مەنزڵ و گۆڕی کوردێکی هەڵکەوتووی ڕێبازی پێغەمبەران و هاوەڵان و تابیعین و شافیعیی متەسەوف و ئەهلی سوننەو جەماعە.
لەو جێگایە هەستێکی کوردبوونی تاڵ و غەریبیەکی کوشندە داتدەگرێ و خەیاڵت بۆ ئەوە دەڕوات گەر ئەم سەرکردە سوارچاک و شکۆدارە کورد نەبوایە ئێستا ئەم گۆڕو پەردووە، یان دزرابوو بۆ وڵاتی خاوەن دەوڵەتە داگیرکەرەکان و پایەکانی دەوڵەتیان لەسەر قایمتر دەکرد، یان کرابووە چراخان و بەگومەزی زێڕو بەردو کانزای گرانبەهاو موجەوهەراتی بەنرخ ڕازاندبوویانەوە، دەی هەر بەو ئیحساسە قوڵەوە، بەو غەریبایەتی و ڕاکشانەوە، بەو دیوارە زبرو نسرم و ژوورو هەیوانە بچووکەوە، بەو دەرگاو باڵۆن و گومەزو قوفڵ و کلیکە کۆنە خاکیەوە، زانیم ئەم زاتە، خودی یوسفی کوردانە، سوڵتانە ئەسڵزادەو نەجیبزادەکەی خۆمانە، زانیم ڕەمزو چەلەنگەکەی کوردو ئەم کوردستانەیە، ئەم سوڵتانە گەر گۆڕەکەشی لەسەر بستێک خاکی ئەم کوردستانە بوایە ئێستا کورد دەوڵەتی سەربەخۆی هەبوو.
دەوڵەتان سیمبول و سەرکردەو شێخی وەهمی بەزۆر دروست دەکەن لە قوڕاویی مێژووی ساختەو فەیک، ئینجا دەوڵەتی پێ بەهێزتر دەکەن ئێمە سیمبولی راستەقینەی خۆشمانەو شانازیی و ڕەمزی سەدان زمان و کەلتورە کەچی دەیکوژین و دەوڵەتیشمان نییە، دەی ئەوە ئەوپەڕی لاوازیی ئینتیماو مەعریفەی سیاسی و کەلتورییە، فەقرو جەهل تێکەڵ بووە لەم سەردەمەدا.
ئەم بستەخاکەی سوڵتانی تێدا نێژراوە خۆی فەتحی کردوە، لەمیسڕو شام و یەمەن و قودس و ڕاماڵینی دەسەڵاتی دووسەد ساڵەی فاتیمییەکان و خاچپەرستەکان تا ئەربیل، لەگەڵ لەشکرێک مرۆڤی سوننی باوەڕداری ڕەسەن، دەیان وڵات و شارو قەڵایان ڕزگارکرد تا دەگاتە قودس، کاتێک خاچ پەرستەکان بۆ ماوەی سەدەیەک داگیریان کردبوو، ئەم سوڵتانە زەندییە کوردییە لە جەنگی حەتین و لە ساڵی ١١٨٧ی زاینی - ٥٨٣ی کۆچی پاکی کردەوەو ڕزگاری کرد.
• سوڵتان و سەرکردەی خۆتان خۆش بوێ ئەوە کەمترین جۆری ئازایەتییە.
• لێدان لە ڕەمزو سیمبوکانی کورد ئەوە زۆرترین جۆری ترسنۆکییە.
نووسینی/ ئاسۆ عەبدوللەتیف.
وەرگیراوە لە پەیجی
پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.
08/03/2025
With Ali Ibrahim Hasan – I just got recognised as one of their top fans! 🎉
06/03/2025
هەنگاو بە هەنگاو زۆر بە وردی سەیری ئامانجت بکە ،هەوڵمەدە پەلە بکەیت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانت،ئەوەی پەلەی کرد پەڕو باڵی شکا....
قبووڵبوونی دوعا
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Contact the business
Telephone
Website
Address
Irbil
44001