UK.shope in kurdistan
Divan_store
لێرە جیاوازتر ببینە�
خۆشت شیک و جیاوازبە�
متمانەی ئێوە بەردەوامی ئێمەیە
گەیاندنمان هەیە�
08/06/2023
سلاو...
تەنها ٣ دانە بەردەستە هەر بەڕێزێک زوتر مەسج بکات بۆ ئەو ئەبێت.
کلینکسی ناو غەسالە و هەڵگری ڕەنگەکانە بە ناوی
Dylon colour catcher
ئیشی ئەم کلینکسە هەڵمژینی رەنگی ئەو جلانەیە👗👔👖👕👚 کە لە ناو غەسالە لە کاتی شۆردنا رەنگ ئەدەنەوە و ئەبێتە هۆی پیس کردن و تێکدانی رەنگی جلەکانیتر کە تێکەڵ کراوە،بەڵام بە بەکارهێنانی یەک دانە لەم کلینکسە تەواوی کێشەکەت چارەسەرئەکات و هیچ ترست نامێنێ هەرچەن جلەکان رەنگاو رەنگ و تێکەڵبن.
ئەم پاکەتە ٥٠ دانەی تێدایە بۆ هەرجارێک بەکارهێنان تەنها یەک دانە بەسە.
بە گرنتی و کوالێتی ئۆرجینالەوە لەبەریتانیاوە 🇬🇧🇬🇧بۆ تۆی ئەزیز
گەیاندنمان هەیە🚕🚕
Ashna Hseen🍁
27/03/2023
سڵاو ئەزیزان✋
ئەتەوێت پێستیکی ساف و پاکت هەبێ؟
ئەتەوێ پێستێکی پاک و بێگەرد دوور لە پەڵە و زیوانی رەشت هەبێ ؟؟
ئەتەوێ هەموکات پێستێکی ساف و نەرم و شێدارت هەبێت ؟؟
ئەوا بێ دو دڵی ئێمە هەڵبژێرە ،وە ئێمەش باشترینەکانت پێشکەش ئەکەین بە باشترین کوالیتی و بە کەمترین نرخ کە لە هیچ جێگەیەک ئۆرجیناڵ بەو نرخە ناکریت.
یەکێک لە گرنگترین بابەتەکان کە بۆ ئەوەی گرنگی بە جوانی و پاکی پێستت بدەین (Makeup remover ) _پککەرەوەی میکیاج_ ە گرنگترین خاڵە تکایە لەبیری مەکەن.
لای ئیمە دەست ئەکەوێت 🌹
گەیاندنیش لە خزمەتی تۆی ئەزیزایە.🚕🚕
13/10/2022
ســـلاو ئەزیـــزانم🤚
ماوەیــەکــی زۆرە کە پۆســتی تازەمان نەبوە دابــڕاوین،بــمانبورن
لە ئێــستادا داشکانێــکی گەورەمان کردوە بۆ ئێــوەی خۆشــەویست کە لە هیــچ شــوێنێک بەم ڕێــژە بەرچــاوە داشکــان نەکراوە بۆ کــاڵای ئۆرجــیناڵ ســەرجەم بابەتەکـــان بە گــرەنتــی ئۆرجیــناڵی بەریتـانی ئەفرۆشــینەوە گومانت لە هەر بەرهـەمێک هــەبوو ئەتــوانی بیــگەڕێنیتەوە و پــارەکەت وەرگریتــەوە.
گــەیاندن🚕 بۆ ناو دەربــەندیــخان تەنها ١ یەک هــەزارە
داواکــاریم لە ئێــوەی ئەزیـز بۆ ئەوەی ئەکتیڤ بیــنەوە و پۆســتەکان بە هــەموان بگات هــاوکــارمانبن بە لایــک و کۆمێــنتە جــوانەکــانتان🌹🌼🥀
26/10/2021
سلاو ئەزیزان
باشترین جۆری مەمەی منداڵان 👼🍼لە مارکەی tommee tippee تۆمی تیپی🍼🍼 کە زیاتر لە ٥٠ ساڵە ئەزمونی هەیە ئەخەمە بەر دیدی ئێوەی خۆشەویست.
*مەمەیەکی زۆر نایاب و ناوازە و نەرم وەک راستی
*وە هەرەوەها سەری مەمەکە وەک سەرگۆی مەمکی دایک نەرمە و منداڵەکە ماندو ناکات لە کاتی شیر خواردن.
*وە زۆر بە جوانیش خاوێن ئەبێتەوە .
ئەم تایبەتمەندیانەو زۆرێکیتر ، بەڵام حەزم نەکرد زیاتر بڕۆم
خۆم ئەزمونی ٩ مانگم لەگەلی هەیە و هەتا بڵێی شتێکی زۆر نایابە .
لەتەمەنی لە دایک بونەوە بەکاردێت و هیچ کێشەیەکی نیە لەگەل گەورەبونی منداڵەکە ئەتوانی تەنها سەری مەمەکە بگۆری کە ئەویش بەردەستە ,
مەمەکان بە دانەو بە سێتیش بەردەستە. سێتەکەی ٣ دانەی تێدایە.
هەموو کات دڵنیای و گرەنتی ئۆرجیناڵی ئەبەخشمە کڕیاری ئەزیز کە هەموو بابەتەکانمان بەریتانین.
بە نرخێک کە لە هیچ شوێنێک ئۆرجینال بەو نرخە ناکڕی💵💵
گەیاندنیش لە خزمەتتاین ئەزیزم 🚕🚕
Ashna Hseen 🍁
16/09/2021
سڵاو ئەزیزان
ببورن ماوەیەکە پۆستمان نەبوە
هیوادارم بە لایک و کۆمێنتەکانتان هاوکارمان بن بۆ ئەوەی دوبارە پۆستەکان بگاتەوە بە هەموو ئەندامە خۆشەویستەکانمان و هەمو لایەک سودمەندبین
زۆر بە کورتی باسی یەکێک لە باشترین ڤایتامینی منالانەکان ئەکەین کە منداڵی خۆشمان بە بەردەوامی بەکاری ئەهێنێت.
ئەویش ڤایتامینی Bassetts 3_6 years
ئەم ڤایتامینە کۆمەڵیکی باش لە جۆرە گرنگ و سەرەکیەکانی ڤایتامین کە بۆ جسمی هەمو مرۆڤێک گرنگە لە خۆ گرتوە
لەوانەش
ڤایتامین A ,400ug RE %50
ڤایتامین B6 1.4mg %100
ڤایتامین C 80mg %100
ڤایتامین D 5ug %100
ڤایتامین E 12mg a-TE %100
جگە لەمانەش
سودی تەواو بۆ
چاو
پێست
ئێسک و ماسولکە
مێشک
ددانەکان
گەدە
وزەو تاقەیەکی زۆر باش دەدات .
شێوازی بەکارهێنانی :-
ئەم پاکەتە ٣٠ دانەی تێدایە بۆ مانگێک هەر ڕۆژێک یەک دانەی لێ ئەخورێت و تامێکی خۆشی هەیە و منداڵ لێی بێزار نابێت .
وێنەکانتان بۆ دادەنێم خۆتان باشتر زانیاری وەر بگرن لەسەری بۆ دڵنیای و بەرچاو ڕونی خۆتان ئەزیزانم.
بەگرنتی ئۆرجیناڵی ناو بەریتانیا
گەیاندنمان هەیە بۆ هەر شوێنێک بتەوێ .
22/05/2021
سڵاو🙋♂️
داشکانە گەورەکەمان بۆ ئێوەی ئەزیز بەردەوام ئەبێت بۆ ماوەیەکی دیاری کراو پەلەبکە و بەشداربە خۆت و دۆست و خزمانت.
سەرجەم بابەتەکان کوالێتی بەرز و گرنتی ئۆرجینالی کە هی ناوخۆی وڵاتی بەریتانیایە .
گەیاندنمان هەیە بۆتۆی ئەزیز هەر شوێنێک تۆ بتەوێ🚕🚕
Ashna🍁
18/05/2021
سڵاو ئەزیزان
داشکانێکی گەورە بۆ سەرجەم کاڵاو پێداویستیەکانمان دەکەین تۆی ئەزیزیش ئەتوانی سود لەم داشکانە وەرگریت و بە نرخێکی گونجا هەرچیت ویست دەستت بکەوێت،
ئاگاداری هاورێ و دۆست و خزمانت بکە و باگهێشتیانکە بەلکو هەمو لایەک سودمەندبن لەم هەلەو لە دەستی مەدەن.
06/05/2021
ئەم کاتەتان باش ئەیزانم 🙋🙋♂️
کێ لە ئێوە دژە خۆر بۆ منداڵەکەی بەکار دێنێت ؟؟.
وەرزی هاوین هاتەوەو پیویستە پاریزگاری لە پێستی جگەرگۆشەکانمان بکەین لە سوتان و سوربونەوەیان لەبەر تیشکی خۆر و تیشکی گەرمای هاوین،زۆریکمان گوێ بە تیشکی خۆر نادەین بۆ مناڵەکان بەڵام پێستی ئەوان لەگەورەکان زیاتر پیویستی بە پاراستن و بەرگری لە تیشکی خۆر هەیە.
ئێمەش دژە خۆی نیڤیامان بۆ هەڵبژاردون Nivea sun kids کە باشترین دژە خۆرە بۆ پاریزگاریکردن و پاراستنی پێستی ناسکی منداڵەکان کە بەرگەی پلەیەکی گەرمای زۆر دەگریت و رێگرە لە سوتان و پەڵە پەڵەبون و بیزارکردنی منداڵەکان.
بە چەن قیاس و نرخێکی جیاواز و گونجاو بەردەستە و هەموو کات گرنتی بابەتەکانیشمان بە ئیوەی ئەزیز ئەبەخشین.
بەریتانیا 🇬🇧🇬🇧🇬🇧🇬🇧 کوردستان
گەیاندنمان هەیە بۆ هەر شوێنێک تۆ بتەوێ 🚕🚕🚕
Ashna Hseen🍁
15/02/2021
ئەزیزانم سەلام
بۆ ئەمجارە دوور لە بابەتی جوانکاری و بابەتی ناوماڵ . بابەتێکی نایابی مەتبەخی تام خۆش بۆ ئێوەی ئەزیز
سۆسی مریشک بە تامی بیبەر و تامی سوک،،ئاسای،،
Madras curry sauce -hot _ mild
سۆسێکی ئیجگار بەلەزەتە بۆ ناو مریشک 🐔🍗
شێوزای بەکارهێنانەکەی ئێمە خۆمان بەم شێوە بەکاری ئەهینین ئیتر هەر کەسێکی تر بە شێواز و بە پێی حەزی خۆی ئەتوانێت گۆرانکاری تیا بکات
سەرەتا مریشکەکە بە جوانی ورد ورد ئەکریت و لەگەل رۆن و پیاز سور ئەکریتەوە ئەتوانی قەرنابیت و بیبەریشی بۆ زیاد بکەی پاشان ئەم سۆسە بکەی بە سەریا و لەسەر ئاگرێکی هێواش دایبنێیت تا بە جوان هەمویان پێکەوە تام بگرن و لە کۆتایا نۆشی بکەن🍲🍱 😘😁
ئێستا بەردەستە بەگرنتی ناو بەریتانیا تا بەردەرگای ماڵەکەت 😘
Parwin Farok 💕
Ashna Hseen 🍁
12/02/2021
سڵاو ئەزیزانم
دوبارە بۆنی سەر فەرش و ناوماڵەکەمان بۆ هاتەوە بە دوو بۆنی زۆر خۆش و فرێشی دو جۆرە گوڵ
بە بۆنی magnolia & vanilla ماگنۆلیا و ڤانێلا
بە بۆنی lily of the valley بە عەرەبی زنبق الوادی
بۆنێکی یەکجار هادیء و خۆش ئەبەخشێتە سەر فەرش و ناومالەکەت بۆ ماوەیەکی درێژ .
چەن خانمێک داوایان کردبوو ئیستا بەردەستە ،بە گرنتی ئەسڵی ناوبازارەکانی بەریتانیا.
گەیاندنمان هەیە 🚕
ئاشنا🍁
06/02/2021
سڵاو ...
ماسکی قژی گارنیە Garnier
یەکێک لە باشترین ماسکەکان کە دروست کراوی وڵاتی فەرنسایە
ئەگەر قژێکی نەرم و بریقەدار و خاوت ئەوێ ئەوا ماسکی گارنیە هەڵبژێرە ، جگە لەو تایبەت مەندیانە بۆ قژێکی هیلاک و سوتاو کە بەهۆی بۆیەوەبیت یاخود ئتو موجەففە و بۆ قژێکی زبر و وشک و ئاڵۆزاو ئەوا ئەم ماسکە چارەسەریکی زۆر باشە
ماسکی گارنیە کە بە ٤ جۆر بەردەستە کە هەر یەکەیان تایبەت بە جۆرە قژێکەو هیچ مادەیەکی کیمیای زیانبەخشی تێدا نیە بۆ قژی بۆیە کراوە هیچ زیانێکی نیەو رەنگەکەت تێک نادات،وە ئەو مادە سودبەخشانەی کە ئەم ماسکەی دەوڵەمەندتر کردوە ( مۆز 🍌ــ زەیتی زەیتون ـزەیتی گوێز هند ــ جێڵی گەڵای ئەلۆڤێرا ،ئەم گەڵایە دەرمانی هەزار دەردە 😊 ــ زەیتی ئەڤۆگادۆ ئەم زەیتە هەر زۆر نایابە🥑🥑 ــ زەیتی گوڵەبەڕۆژە ـــ زەیتی ڕۆزماری ) ئەمانەو چەندین مادەی خۆراکی دیکەی گرنگی تێدایە کە بە خۆراکی سەرەکی قژ دادەنرێت.
ئەتوانی بە سێ شێواز بەکاری بهێنیت:-
١ــ وەک ماسک بەکاری بهێنە پێش حمام بە چەند کاتژمێرێک و پاشان بیشۆ،سودێکی زۆر باشی ئەبێت.
٢ــ ئەتوانی وەک کۆندیشنەر یاخود ئەوانەی حمام زەیت بەکار ئەهێنن ئەم ماسکە لە جیاتی ئەوە بەکار بهێنن لە دوای شامپۆ لە سەرەوەی تاڵە قژەکەتی بدە بۆ خوارەوە پاشان بیشۆ.
٣ــ دەتوانین لە دوای حەمام وەک کرێم بەکاری بهێنیت کاتێک قژەکەت کەمێک شێی هەیە ئەمە وا ئەکات بژی قژەکەت نەهێڵێت و نەرمی و خاویەک بە قژەکەت ئەدا .
هەمو کات گرنتی ئەدەین بە کڕیارە خۆشەویستەکانمان کە بەرهەمەکانمان هی ناوخۆی وڵاتی بەریتانیا🇬🇧 یە
خانمەکانم هاوکارمانبن بە لایک و کۆمێنتەکانتان بۆ ئەوەی پۆستەکانمان بە ئێوەی خۆشەویست و دۆست و ئازیزانتان بگات.
Ashna Hseen🍁
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Telephone
Website
Address
30m
As Sulaymaniyah