Baby.azmun
baby care
08/02/2024
کام تەمەن گەنمەشامی بخوات؟
بە گشتی گەنمەشامی یەکێکە لەو خواردنانەی مەترسی هەیە ، چونکە شێوەو قەبارەی جیاوازەو بەجۆرێکە ئاسان بە قورگ دەنوسێت، بەتایبەت منداڵی بچوک خوار ٤ ساڵ ، چونکە هێشتر کاکیلەکانی بەتەواوی دەرنەهاتوون.
کەواتە باشترە لە دوای چوار ساڵەوە گەنمەشامی بخوات.
بەڵام ئەگەر زوری حەز لێبوو تەنها بەشە نەرمەسپییەکەی بۆ جیا بکەرەوە بەبێ ڕەقی و زەردییەکە..
بەهیوای سەلامەتی منداڵەکەت.
04/02/2024
چ تەمەنێک ئاساییە منداڵ بنێشت بجوێت؟
و/ ئاساییە منداڵ بنێشت بجوێت جار جار و چێژی لێ ببینێت، بەلام پزیشکانی منداڵانی ئەکادیمیای ئەمەریکا ئاماژەیان بەوە داوە باشترە لە تەمەنی (( ٥ ساڵ )) و گەورەتر بنێشت بخۆن، واتە هەرکات منداڵەکە فامی کرد نابێت قوت بدرێت و دەبێت بیجوێت ئەوکات دەتوانێت بیخوات...
قوتی بدات چی ڕوو دەدات؟
ئەگەر پارچەیەک بێت یاخود دوو پارچە کێشەیەکی گەورە نییە لەدوای قوتدان دەچێتە مەعیدە دواتر دەچێتە ریخۆلەو پاشان فڕێ دەدرێت لەڕێگای پیسایی.... بەلام ئەگەر بڕێکی زوری قوت دابوو...باشترە کەمێک ئاو بخواتەوە بەدوایدا...
30/01/2024
منداڵ لەدوای لەدایک بوون تا تەمەنی ٤-٦ مانگ غازاتی دەبێت،ئەمەش زور ناڕەحەتی دەکات. پێویستە بەم شێوازی مەساجانە غازاتەکەی دەر بکرێت.
ئەگەر زور گریاو نارەحەت بوو ، دەتوانیت سود لە قەترەی colic Ez ببینیت.
Baby has gas untill 4-6 month so that mskes him harasment. Message in these directions to release gas.
30/01/2024
جگەری مریشک لە تەمەنی ٦ مانگ بەدواوە دەتوانیت بیدەیت بە منداڵەکەت.
سودەکانی:- دەوڵەمەندە بە ترشی چەوری و پرۆتین و ڤیتامین سی و ڤیتامین بی ١٢.
زیان:- ئەگەر زیادە ڕەوی بکرێت لە پێدانی ئەگەری ژەهراوی بوونی هەیە.
بڕ:- هەفتەی یەک جار بۆ دوو جار .
ڕێژە :- ٢ کەوچکی خواردن زیاتر نەبێت.
شێوازی پێشکەش کردن:- بەباشی بیکوڵێنە لە گەڵ ئاوو کەمێک خوێ، پاشان ورد وردی بکەو بیدە بە منداڵەکەت.
EMN
From 6 month can give chicken liver to baby.
Usefull :- rich with fatty acid,protein,vitamin c ,vitamin B12.
Harms:- it's toxic if comsumed excess.
Times:- 1-2 times per week.
Quantity :- not more than 2 tablesoons.
Preparation :- boill well with water and a bit of salt, smash well then give to your baby.
30/01/2024
زیپکەی منداڵ هەر لە سەرەتای لەدایک بوونەوە دروست دەبن، لەزوربەی بەشەکانی پێستی دەموچاوی منداڵ بەتایبەت لە لوت و ڕوومەت و چەناگەو تەوێڵ.
شتێکی ئاسایی و کاتییە خۆی نامێنێت لەدوای مانگێک یان ٣ مانگ.....
باشتر وایە هیچ دەرمانێک بەکار نەهێنیت چونکە پێستی منداڵ ناسکە. تەنها خاوێن ڕایگرە، ڕۆژانە دەموچاوی پاککەرەوە.
Baby acne starts from born, on nose cheeks,chin,forehead...
It's normal and temporary after a month or three months.
It's better not to use any medicine. Just keep it clean and clean his face everyday.
30/01/2024
لەشی منداڵەکەم لە تاریکیدا هۆرمۆنی میلاتۆنین دەردەدات کە بەرپرسە لە خەوێکی باش وە لە ڕووناکیدا هۆرمۆنی میلاتۆنین تێکدەشکێنێت.
کەواتە هەر زوو گڵۆپ بکوژێنەوە تا ئارام بنوێت.
شەوێکی شاد بۆ منداڵی هەموو لایەک.
30/01/2024
پەتاتە
تەمەن :- بۆ ٦ مانگ و گەورەتر.
شێوازی ئامادەکردن:- بیکوڵێنە ، پاکی بکە...بە چەتاڵ ورد وردی بکە بە باشی، پاشان بە کەوچک پارچەی بچوک بچوک بدە بە مندالەکەت .
سود:- ئاسن، ڤیتامین بی ٦ ( B6 )، زینک، وە بۆ گەشەی مێشک باشە.
30/01/2024
شێوازی بڕینی خەیار بەپێی تەمەنی منداڵەکەت:-
٦_٨ مانگ بە پارچەی درێژو گەورە بیدە بە دەستییەوە، بەلام
ئاگاداربە پارچەی لێ نەبڕێت، ئەگەر بڕی زوو دەری بهێنە چونکە ددانی نییە بیبڕێت.
٩_١٢ بە پارچەی بچوکتر پێی بدە.
دواتر بە ورد کراوی پێی بدە.
30/01/2024
فێڵێکی خێرا بۆ خەواندنی منداڵ
توێژینەوەیەکی ژاپۆنی لەسەر ٢١ دایک تاقیکراوەتەوە کە بە زەحمەت توانیویانە منداڵەکانیان بخەوێنن.
ڕێگەکە بەم جۆرەیە:-
پێنج خولەک منداڵەکە لەباوەش بگرەو بیگەڕێنە بەڵام بەبێ جوڵەی لەپڕ، پاشان دانیشەو بۆ ماوەی هەشت خولەک منداڵەکەت لە باوشت دابنێ، دوای هەشت خولەک منداڵەکە لە جێگە خەوەکەی دابنێ.
لە زوربەی منداڵەکان سەرکەوتوو بوو. بەلام مەرج نییە بۆ هەموو مندالێک دروست بێت.
تاقی بکەنەوە ئێوەش بەهیوای خەوێکی ئارام.
20/12/2022
ددان دەرهاتن بەپێی تەمەن
05/10/2022
زمانە چۆلەکە
لە دوای ٦ مانگی دەتوانیت بیدەیت بە مندالەکەت.
کەمێک رۆن بقرچێنە زمانە چۆلەکە زیاد بکە.تێکەلی بکە.هەرکات ڕەنگی بوبە کەمێک قاوەیی کولەکەی بۆ زیاد بکە.پاشان کەمێک ئاوی تێبکە و سەری بگرە. هەرکات نەرم نەرم بونەوە ئامادەیە.
بۆ ٦ مانگ بیدە لە عسارە.
بۆ سەرو ٧ مانگ هەر بە ئاسایی بێ ورد کردن پێی بدە.
زور بەسودە منداڵ بەهێزو قەلەو دەکات...بۆ مێشکیش بەسودە.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Address
Kurdistan
As Sulaymaniyah
964