Srwsht Kurd
Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Srwsht Kurd, Health/Beauty, As Sulaymaniyah.
19/09/2022
سودەکانی ڕۆنی ڕەشکە بۆ پێست.
لە ڕۆژگاری ئەمڕۆ پێستی مرۆڤەکان بەهۆی هەریەک لە پیسبوونی کەشوهەوا و بەکارهێنانی دەرمانی کیمیای خراپ و تێکچونی سیستەمی خۆراکی توشی وشک بونەوە و دروستبوونی هەو( ئیلتیهاب) دەبێ و لە ئەنجامدا پێست ناشرین ئەبێت و نیشانەکانی پیری زووتر لە کاتی خۆیان دەردەکەون. ڕۆنی ڕەشکە یەکێکە لەو خەڵاتانەی سروشت کە توانای ئەوەی هەیە کە ڕێگری بکات و چارەسەری پێویست بە پێست ببەخشێ.
سودەکانی ڕۆنی ڕەشکە،،،،،،،
1. پڕ لە دژە ئۆکسانە و تەواوی ژەهرەکانی پێست پاکدەکاتەوە و ڕێ لە توشبونی پێست بە نەخۆشی دەگرێ.
2.مادەی بەهێزی سیمیکوینۆنی تێدایە کە دژە هەوکردێنی زۆر بەهێزە و ڕێ لە دروستبوونی هەو دەگرێ و ڕێژەی بەرهەمهێنانی خانەکانی پێست ڕێکدەخا.
3.دەرمانێکی بەهێزە دژی نەخۆشیەکانی پێست بەتایبەتی (ئاکنی) کە زیپکەی درێژخایەنە لەسەر پێست. ڕەشکە زیاد لە دەرمانەکانی تایبەت بە ئاکنی کاریگەرە لە چارەسەر کردنی بە درێژ مەودا.
4. پڕ لە ڤیتامین و چەوریە سودبەخشەکانی پێستە کە بەگشتی دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی پێستێکی تەندروست و بێکێشە.
5. شێدار کەرەوەیەکی زۆر بەهێزی پێستە و ڕێژەی بەرهەمهێنانی شێی سروشتی پێست زیاد دەکات.
تب. پێویستە ڕۆژی تەنها دووجار ڕۆنی ڕەشکەی سروشتی بە پرێسی سارد گیرابێت بەیت لە دەموچاوت و بەڕێژەیەکی کەم وە مەساجی پێبکەی.
بەهیوای سوود
Category
Website
Address
As Sulaymaniyah
Alerts
Be the first to know and let us send you an email when Srwsht Kurd posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.