Reba

Reba

Share

654326

09/08/2020

چیرۆکی زۆر کاریگەر بیخوێنەوە سودی هەیە بۆت
ئەو پیاوەی چڵ ساڵ حەجی کرد حەجی قەبول نەدەبوو ! سبحان ٲللە
ئاییە هۆکار چی بوو ؟
زۆر کاریگەر

پیاو چاکێکی بەناوی ( مالیکی کوڕی دینار ) لە کتێبی پیاو چاکان دەگێڕێتەوە

چیڕۆکێکی ڕاستقینەی ژیان وتی جارێک لە مەکەی پیرۆز بووم بۆ بە جێهینانی فەریزەی حەج ئەوە بوو لە ناکاو خەوم لێ کەوت خەونێکم بینی لە خەوما وتم خوداییە چۆن لەو هەموو خەڵکە هاتون بۆ فەریزەی حەج خۆش دەبی ؟

خودای گەورە فەرمووی من لەو هەموو حاجیانە خۆش بووم تەنیا لە کەسێک نەبێت لەو هەموو خەڵکە

مالیک وتی زۆر ترسام کە ئەو کەسە من بم ئیتر لە ترسان هەڵسام دوای ماوەیەک خەفتێکی زۆرم خوارد فرمێسکم لە چاو دەهات دوعام دەکرد

وامدەزانی ئەو کەس منم لە خەفەتا خەوم لێ کەوت خوای گەورە فەرمووی تۆ ئەو کەسە نیت وتم ئەگەر من نەبم ئەی کێییە ؟

فەرمووی ئەو کەسێکە ناوی محمد کوڕی ئەدهەمە خەڵکی خۆرسانە لە ئیران یەکسەر لە خەو بەخەبەر هاتمەوە و چووم بۆ لای قافڵەی حاجیانی ئیران وتم محمدی کوڕی ئەدهەم دەناسن ؟

هەمووان وتیان بەلێ دەی ناسین ئەو جل ساڵە دێت بۆ حەج وتم کوا لە کوێییە؟

وتیان لە کەعببەی پیرۆزە چووم بە پلە تابیبینم و پاشان بینیم کەسیک لەوی وەستاوە دەستێکی بڕاوە زنجیرێکی لە ملە زۆر بەکوڵ دەگریا وتم تۆی محمد کوڕی ئەدهەم ؟

وتی بەلێ منم وتم من شتێکت پێ دەلێم وتی تۆش بلێ وتم خودا لە ئێمە هەموومان خۆش بووە تەنیا تۆ نەبێ
ئه توانم بزانم تۆ چیت کردووە ؟

وتی منیش ئەوە دەزانم کە خودا لە من خۆش نەبووە ئەوە جل ساڵە هەر جارەو کەسێک دێتە لام دەلێت خودا لێت خۆش نەبووە پێم وت تۆ چی تاوانێکت کردووە ؟

وتی من لە کاتی گەنجی کەسێکی خراپ بووم عەرەقم دەخوارد جارێک زۆرم خوارد ئاگەم لە خۆم نەما هیچم نەدەبینی هاتمەوە بۆ ماڵ دایکم و خێزانم خەریکی دورستکردنی کولێرە بوون

لە تەندورەکەی ماڵی خۆمان وە تەندور لە ئاگر سور سور ببووە کاتێ دایکم ئاوا منی بینی وتی کوڕم بۆ واز لە عەرەق خواردنەوە ناهێنی

کوڕم وا مانگی ڕەمەزان هات لە خودا بترسە دایکم بە گریان بە منی وت منی بێ ویژدان هیچم نەدەبینی شەیتان بەرچاوی گرتبوم و ئاگەم لە خۆم نەبوو چوم بەرەو ڕوی دایکم و یەکسەر هەڵم گرتو خستمە ناو تەندورەکەوە

کە وەک دنوکی کەو سور بوبویەوە و دەستی خیزانیشم گرت خستمە ژورێکەوە و دایک لە ناو تەندور ئەسوتا بێ ئەوەی هیچ هەستێکم هەبێت بۆی بەیانی خیزانم تەنیا هەناسەی لە ژوورەوە مابوو

لە ترسان منیش بەهۆش خۆم هاتمەوە بە منی وت دەزانی شەو چیت کرد وتم نا نازانم وتی نازانی دایکت کوا ؟

وتم بەڕاست لەکوێیە دایکم چووە بۆ کوێ ؟
وتی لەناو تەندور سوتاندت ئەم شەو کاتێک هاتیتەوە

ئەوەندە عەرەقت خواردبوەوە ئاگات لەخۆت نەبوو !
وتی هاتم بۆ دەرەوە سەیرم کرد تەنیا ئێسکی ماون کاتێ ئەوەم بینی دایکم تەنیا ئێسکی ماوە

یەکسەر دەستی خۆمم بڕی زنجیرم لە ملم کرد وتی لە و ڕۆژ دەگرییم پەشیمانم ئەوە چڵ ساڵە حەجی ماڵی خودا دەکەم خودا لێم خۆش نەبووە بەڵام بێ هیواش نەبووم لە ڕەحمی خودا

مالیک پێی وت بە توڕەی خودا لێت خۆش نابێ تۆ چ زاڵمێکی ئەی محمد کوڕی ئەدهەم ؟

ئەڵێ بە چاوی پڕ گریان ئەوم بە جێ هێشت چوم بۆ ناو جێگام و خەونم بینی خودا پێی فەرموو ئەو پیاوەت بۆ بێ هیوا کرد ؟

ئەو جل سالە بێ هیوانەبووە
ئەوە من لێی خۆش بووم بەوەی سی ڕۆژ دەیخەمە ناو ئاگری جەهەنم و دواتر ڕەحم دەخەمە دڵی دایکی تا گەردنی ئازاد بکات و وە هەردووکیان پێکەوە دەچن بۆ بەهشت

وتی یەکسەر هەڵسام چووم بۆ لای پێم وت محمد مژدەت لێ بێ خوا لە تۆ خۆش بوو خەونەکەم بۆ گێڕاوە کە تەواو بووم ئەوندە بە کوڵ گریا هەر لەوێ گیانی لە دەست دا سبحان ٲللە .

پەندوو وانە

1 - لەم چیرۆکە ئەوە فێر دەبین هیچ کات لە ڕەحمی خودا بێ هیوا نەبین

2 - ڕێزگرتنی دایک وەکو بیلبیلەی چاو چل ساڵ تەنیا لەبەر دایکی خودا لێی خۆش نەبوو با هەموو دونیا تۆ ی بوێت کە دایکت لێ ڕازی نەبێ هیچ سودی نییە

3 - بەردەوام بوون لەسەر خودا پەرەستی

خودایە هیدایەتمان بدەیت دڵی دایکمان بەدەست بێنین.

Want your business to be the top-listed Beauty Salon in As Sulaymaniyah?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Category

Telephone

Website

Address


20020
As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00