KDPI
Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from KDPI, As Sulaymaniyah.
10/11/2023
خدر ڕەش‌ئەحمەدی هونەرمەند و ئەکتەری ناسراوی ، ماڵاوایی لە ژیان کرد
ئەحمەدی هونەرمەند و ئەکتەری ناسراوی #کوردی خەڵکی #مەهاباد، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٨ی خەزەڵوەر، لە تەمەنی ٦٦ ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشییەوە، ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ناوبراو ساڵی ١٣٥٥، بە فەرمی چووەتە نێو دنیای هونەرەوە و لە بوارەکانی شانۆ و تێئاتردا چالاکیی کردووە.
یەکەمین نواندنی پیشەیی ناوبراو لە بواری تێئاتردا، ڕۆڵگێڕان لە شانۆی "هاواری هەڵەبجە"، لە فێستیڤاڵی هونەریی #کورد بووە کە لە دەیەی ٦٠ی هەتاویدا بەڕێوە چووە.
ناوبراو جگە لە کاری نواندن و ئەکتەری، لە نیگارکێشانیشدا دەستێکی باڵای هەبووە.
خدر ڕەش‌ئەحمەدی، ساڵی ١٣٣٦ لە گەڕەکی ئەرمەنییەکانی مەهاباد لەدایک بووە و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لەم شارەدا تەواو کردووە.
ناوبراو لە دانشسەرادا درێژەی بە خوێندن داوە و وێڕای مامۆستایەتی لە گوندەکانی دەوروبەری مەهاباد، هاوکاریی هونەرمەندانی دیکەی مەهابادیشی کردووە.
ئەم هونەرمەندە، بە فەرمی لە ساڵی ١٣٥٥دا چووەتە بواری سینەماوە و ساڵانێک لە بواری سینەما و تێئاتردا چالاکیی کردووە، بەڵام لە ساڵی ١٣٨٩دا بە هۆی جەڵتەی مێشکەوە لە سینەما دابڕاوە و لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدا بووە.
، بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەم هونەرمەندەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی، هونەردۆستان و ئۆگرانی بواری سینەما دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.
19/10/2023
سڵاو بۆ گشت كوردێك له هه‌رشوێنێك دونیا بێت ئه‌وانه كۆمه‌ڵێك چالاكوان و گه‌نجی كوردن كه به‌به‌رده‌وامی قاره‌مانانه پشتگیری له مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كورد ده‌كه‌ن و له زۆربه‌ی خۆپیشاندانه‌كانن چالاكانه به‌ژدارن له‌سه‌ر ڕێبازی شه‌هیدی نه‌مر قازی محه‌مه‌د به‌رده‌وامن هه‌میشه دژی ئه‌و سته‌م و كوشتن و گرتنه‌ن كه دژی خه‌ڵكی بێ‌تاوان ده‌كرێ له ئێران بۆیه هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین و هیوادارین هه‌موو گه‌نجه‌كانیتر وه‌ك ئه‌وان دژی حوكمه‌تی ئێران بوه‌ستنه‌وه تا ده‌گه‌ین به ئامانجه ڕه‌واكانی گه‌لی كورد بژی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بژی كورد
Click here to claim your Sponsored Listing.
Culinary Team
Attire
Website
Address
As Sulaymaniyah