Saman Salman Xorani
راگەیاندنکار
23/09/2022
09/09/2022
منیش بێ کاربام.....
دەردەچووم لەبەر چاوانی زۆرینە.... !؟
هەمیشە کارو کردەوە دووشتی جیاوازن و بەبوونی عەقڵی تاک گۆڕانکاریەکان دیار دەکەون،
دەبینن ڕۆژانە دەست و پەنجە و بیرو هۆشمان ڕۆژانە لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان هەورازو نشێو بەخۆیەوە دەبینێت و ئەوەی پێمان کراوە لایک و کۆمێنت بەگوێرەی دەروون و پاڵەپاستۆی بینینی هەندێک لەپۆستە بێ ماناکان دەکەین، کە بۆ مەرامی تایبەت و بەرزکردنەوەی ئاستێکی بەرزپێشان دەدرێت کە ئەمەش لە بنچینەدا بۆ بەرژەوەندی تایبەتە،
لێرەوە پێویستە کاکی پۆستە بەردەوام چی ڕەچاوی دەروون و ماندووی خەڵک بکات لە نووسینی پۆستەکان ئەوەندەی کار لەسەر بەرزکردەوەی خۆی دەکا،
پێویستە کار لەسەر کۆمەڵێک پرسی جوانی و زەروورەت بکان وەک؛ خۆشەویستی نیشتیمان ، خۆشەویستی خاک ، پاراستنی کلتور و ناساندنی کلتور ، جوانی کارو ئەرکە پیرۆزەکان و هەنگاوەکانی حکومەت ...هیتر ،
بۆیە گەر بێ مجالبام یاخود بێکاربام؛ خەڵک و نیشتیمان لەم پۆستانەم بکردبایە پێی دەوتمم ئیتر بەسە تۆ بەم شێوازە ناتوانی هەنگاوی ژیان بنێ....
ئەوەتا خۆم لەگەڵ قەدەرو کارو نیشتیمانەکەم دەژیم بۆ بەرژەوەندی گشتی و هیچ تاکێک و هاوڕێی و ئازیزان بە بەرژەوەندیەکانی خۆم سەرقاڵ ناکەم.
ڕاگەیاندنکار /سامان سەلمان خۆرانی
٢٠٢٢/٩/۹
07/09/2022
پرسە نامە....
بەناوی بنەماڵەکەمان
پرسەو سەرەخۆشی خۆمان
ئاراستەی بەڕێز کاک(فاخیر خدر) و تەواوی خانەوادەیان دەکەین،
بەهۆی کۆچی دوایی خێزانی بەڕێزیان،
وە دەکاتە دایکی بەڕێزان کاک (سەنگەر و جیگر و سەفین)،
داواکارین خوای تاک و تەنیا سەبوری بەڕێزیان و خانەوادەو دۆستانی بداتەوە.
"إنا لله وإنا إليه راجعون"
سامان سەلمان خۆرانی
٢٠٢٢/٩/٧
05/09/2022
ئاگادارییەک
لە نەخۆشخانەی راپەرينی فێرکاری بۆ منداڵان
لەبەر بەرژەوەندی گشتی نەخۆش و نەخۆشخانە
بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی باشتر
ئاگاداری هاووڵاتیان دەکەینەوە کەوا سەردانیکردنی نەخۆش قەدەغەیە تەنها لە ڕۆژانی یەکشەممە و چوارشەممە نەبێت لە کاتژمێر ٣ تا ٥ دوای نیوەڕۆ سوپاسی هاوکاری هەموو لایەك دەکەین .
03/09/2022
لەسەر حەق و ماف!؟
توڕەبوون و سەرکوتکردنی بەرامبەر حەقە⁉ یانیش جێ بەجێکردنی یاسا،
ڕۆژانە کۆمەڵک دیمەنی جیاوازی کۆمەڵگا دەبینین هەم لە شەقام هەمیش لە سۆشیاڵ میدیا کە جێگای نیگەرانی و تێکدانی دەروونی گشت لایەکە و بگرە دەروونی هەموو تاکێک حەزی لەتۆڵەیە.....!!!
بۆیه ڕۆژانە هەواڵی جەرگ بڕ و دیمەنی دڵهەژێن دەبینین کە چینێکی هەژار و خوار هەژاری لەکێشەی کۆمەڵایەتی بێبەش نابن، بگرە زۆرێک لەبڕیارەکانی دادگااا و ڕێڕەوی یاساکان بەسەر کەسی حەق بێژ دەسەپێت و کەسی ناحەقی دەست ڕۆیشوو لە نادیوەخانەکان دەبنە پشت و پەنای فتنەکەر،
جێگای دەست خۆشیە و درێخی نەکراوە،
بەڵام لێرەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەستەی داواکاری گشتی پێویستە وورتر کار لەسەر هەموو جومگەی ناونیشانە یاساییەکان بکەن بێ جیاوازی بۆ ئەوەی ئەو دیمەنەی دەرەوەی دادگا نەمێنێت،
چونکە ئەوشتە بچوکانەی دەبنەهۆی دروستبوونی گرفت و تاوان هۆکارەکان زیاتر دەروونین نەک زیانی جەستەیی،
بۆیە ئەم بابەتەم نووسی ڕۆژانە لەمیدیاو جاریش وایە یەکێکم لەگوێگری ئەو بەڕێزانەی کە دڵیان پڕە لەگرێ کۆرە... بەستە زمانیشن کاریان لەقوڕێکی لیچ چەقیوەو دەستێک نیە دەربازی سەر ڕاستیەکانی ژیانیان بکاتەوە.
ڕاگەیاندنکار
سامان سەلمان خۆرانی
03/09/2022
دەزانم تۆش بێ چارەی ژیانی
بێ ئۆقرەو خەیاڵێکی ئەوینی
چەندین جار هەوڵی ئەوێنت دا
بەڵام بێچارەو بێ وەفای لەدڵت دا
هەموو کاتی نەدویست بیدرکێنی
عاشقی شاراوەت لەملم ئاڵێنی
نێگاکانت وەک تێرێک وایە
هەرکات دەتبینم لەدڵمت دایە
سامان سەلمان خۆرانی
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٢/٩/٣
21/08/2022
حەزمکرد شتێک لە مێژووی هەگبەی تەمەنم بنوسم...
ئازیزان؛ هەموو تاکێک لەژیان کۆمەڵێک یاخود کەمێک تووشی هەوراز و نشێو دەبێت و جاریشوایه بەشێک لە ئاستی دەروونی و کەمێک لە ماددی زەرەری پێدەگات لە کاتی تەنگێشەی بەرزی و نزمیەکەدا،
بەڵام ئەوەی مەخسەدمە باسی بکەم دوای تووشبوون بەتەنگەشەی ژیان جاکۆمەڵایەتی بی یاخود هەرشتێک لەم بابەتانەو بۆ ئەوەی ڕزگارت بێت پەنا بۆ شوێنی مەبەست یاخود ڕێڕەوەکی یاسایی دەبێت بۆدەربازبوون لەم تەنگێشە دەروورنیە کە هاتۆتە پێش،نارچار دەبی پەنا بۆ پێوەرەکانی یاسا ببەین،
بۆیە گرفتی سەرەکی ئەوەیە هیچ بڕیارێک یاخود یاسایەک و ڕێز و حورمەت بوونی نیە.....؟!
لەبەر کەسانی نەفام و لاوازی ئیدارییانەی ناهەستکردن بە بەرپرسیارەتی لەڕووی یاساییەوە [چوکە خەتی لاواز زۆرە]،
بۆیە کەسانێک هەن ؛ ڕێڕەوی پاک و بێگەردی یاساییان گۆڕیوە لەهەموو کونجێک...
لەمانەی کە باسی دەکەم نمونەی زیندوو هەن کەسی دەروون تێکچوو بۆ چاکردنی هەورازو نشێوچوو،
(لۆ سمێری چوو بەڵام بەداخەوە ڕدێنی لەسەر دادەنا)
ئەوەی دەبینین و دیبیستین ڕۆژانە لەتۆڕەکۆمەڵاتیەکان هەموو ناعەدالەتی کۆمەڵایەتی بەرزکردنی کەسانێک کە ژەهری کۆمەڵکان.. بۆیە کێشەکان ڕوو لە زیاد بوونن.
(ئەوەی لەڕابردوو دیتم یاخوا لەداهاتوو کەس نەیبینێ)
لەکۆتادا.... دەیلێم
ژیانیش نوکتەیە و هێچ مانایەکی نیە....
لەهەر پلەوپۆستێک بی دەمری
لەهەر کورسی و مێزێک بی دەتڕی
لەهەر دیوەخانێکی بێ مانابی ڕیسوادەبی
ئەگەر هەرنا لەکۆتایدا چی بەماڵ و منداڵت دەڵێی
سامان سەلمان خۆرانی
٢١ی ئابی ٢٠٢٢
20/08/2022
هونەرمەندی شانۆکاری شاری هەولێر
(گۆڤار ئەنوەر ) بههۆی نهخۆشییهوه کۆچی دوایی کرد
19/08/2022
سڵاو لە ئێوەی ئازیز..،
بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆهەموولایەک
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Telephone
Website
Address
Hawler
Irbil
44001
Opening Hours
| Monday | 08:00 - 20:00 |
| Tuesday | 08:00 - 20:00 |
| Wednesday | 08:00 - 20:00 |
| Thursday | 08:00 - 20:00 |
| Sunday | 08:00 - 20:00 |