Dr.Media kakil pediatrician
Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Dr.Media kakil pediatrician, Health/Beauty, فرمانبران ١٢٠ م, Irbil.
پزیشکی پسپۆری نەخۆشیەکان وتەندروستی مندالان /مندالی ناکام /گەشەی مندالان ١-١٨ سالی
ڕاهێنراوی پسپۆری ووردی نەخوشیەکانی دڵی مندالان/ایکۆی دل لە مندالان وهەرزەکاران
اخصائية الاطفال / دكتورا / بورد العربي /بغداد
MB.Ch.B , CABP
01/11/2025
حەوتەمین کۆنفراسینیودەولەتی کۆمەلەی سینگ ودڵ / سلێمانی
7th international conference of Kurdistan Cardio-Thoracic Society
نەخۆشی لەرزینی منداڵ (shaken baby syndrom ) کە ناسراوە بە زەبر و زەنگی سەری ئازاربەخش ( child abusive head trauma )، کاتێک ڕوودەدات کە کۆرپە یان منداڵێکی بچووک بە توندوتیژی ولەناکاو دەجولێنرێت.
ئەم جولە لەناکاوە دەبێتە هۆی ئەوەی مێشکی ناسکی کۆرپە لەناو کەللەسەردا بجوڵێت بۆ پێش و دواوە و دەبێتە هۆی کێشان و ئاوسان و خوێنبەربوون لە مێشکدا. هەروەها زیان بە بڕبڕەی پشت و مل و چاو دەگەیەنێت.
بە تایبەتی کۆرپە بەهۆی لاوازی ماسولکەکانی مل و سەری تاڕادەیەک گەورە و قورسەوە تووشی ئەم جۆرە برینانە دەبن.
جولەی لەناکاو یاخود لەرزین بە ئاسانی دەبێتە هۆی ئەوەی مێشک بە ناوەوەی کەللەسەردا بکەوێت و خوێنبەرەکان و دەمارەکان بپچڕێێت.
نیشانەکانی نەخۆشی Shaken Baby Syndrome
دەتوانێت لە سووکەوە بۆ توند بگۆڕێت و ڕەنگە دەستبەجێ دیار نەبێت.
هەندێک لە نیشانە باوەکان بریتین لە:
* توڕەبوون یان جەنجاڵییەکی زۆر
* بێ ئاگابوون (confusion)
* کێشەی هەناسەدان
*خراپی خواردن یان ڕشانەوە
* کالبوونی پێست یان شین بوونەوە
* گرژبوون
* بێهێزی (ماندوێتی زۆر)
* زیادبوونی قەبارەی سەر یان هەڵئاوساوی سەر
* نەتوانینی سەر بەرز کردنەوە
* کێشەی تەرکیزکردنی چاوەکان یان شوێنپێهەڵگرتنی جوڵە
*بێهێزی ماسولکەکان یان ئیفلیجی.
لە حاڵەتە سەختەکاندا، منداڵ لەوانەیە بێهۆش بێت و بکەوێتە حالەتی کۆما.
هەندێک جار، لەوانەیە هیچ نیشانەیەکی دەرەکی دیار نەبێت بۆ برینداربوون، وەکو کرین. بەڵام برینداربوونی ناوەوەی وەک خوێنبەربوون لە مێشک و چاودا، شکانی کەللەسەر و شکانی بڕبڕەی پشت لەوانەیە ڕووبدات.
لێکەوتە درێژخایەنەکانی لەرزینی لەناکاوی مندال(shaken baby syndrome) لەوانەیە ببیتە هۆی کەمئەندامی تەواوی ژیانیان وەک:
* کوێربوونی بەشەکی یان تەواو
* دواکەوتنی گەشەکردن
*گرفتی فێربوون و ڕەفتار
* گرژبوون یان سەرئێشە
* ئیفلیجی مێشک
* دواکەوتنی قسەکردن و زمان
* کەمئەندامی هزری
بۆپاراستنی کۆرپە لەو زیانانە ،بۆژیرکرنەوەی کۆرپە مەیجولێنە و مەیشەقێنە.
د.ميدیا كاكل محمد طار
پسپۆڕی گشتی نەخۆشیەکانی مندالان/بورد العربی
30/03/2025
جەژنی ڕەمەزانتان پیروزبێت
بەهیوای تەندرووستی یەکی باش بۆ هەموو لایەك 🎈🎈🌹
Click here to claim your Sponsored Listing.
Category
Website
Address
فرمانبران ١٢٠ م
Irbil