Hihakim_kurdi

Hihakim_kurdi

Share

Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Hihakim_kurdi, Health/Beauty, Irbil.

02/02/2020

هه‌لی كار بۆ مه‌ندووب

تۆڕی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی "های حه‌كیم" پێویستی به‌ مه‌ندووب هه‌یه‌ به‌ مووچه‌ی 700 هه‌زار دینار، له‌و شوێنانه‌ی كوردستان. (هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی، زاخۆ، سۆران، رانیه‌، هه‌ڵه‌بجه‌ و كه‌لار).

مه‌رجه‌كان:
- پێویسته‌ ته‌مه‌نی له‌ نێوان 22 بۆ 30 ساڵ بێت.
- ده‌رچووی زانكۆ بێت.
- ئه‌زموونی كاركردنی له‌ بواری مه‌ندوبیدا هه‌بێت.

هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زووی ئه‌و كاره‌ی هه‌یه‌، ده‌توانێ سیڤی خۆی بۆ ئه‌م ئیمه‌یله‌ ره‌وانه‌ بكات
[email protected]
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن له‌ كاتی ئیداریدا (9ی به‌یانی بۆ 5ی ئێواره‌) پێوه‌ندی به‌م ژماره‌ ته‌له‌فۆنه‌وه‌ بكه‌ن 07508582951

Hi Hakim - International Medical Information Directory 02/02/2020

وه‌لید نازم مه‌ولود
کلینیک: كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌لائیكه‌ ره‌حمه‌
ئاستی زانستی: دكتۆرا له‌ نه‌خۆشییه‌كان منداڵان
پسپۆری بواری: مندالان و تازه له دايك بووان
ئه‌زمونی کاری: ساڵ
شار: هەولێر
ناونیشان: هه‌ولێر، شه‌قامی 40 مه‌تری، كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌لائیكه‌ ره‌حمه‌، به‌رانبه‌ر بانكی برایه‌تی
ته‌له‌فون:07501214680
:

http://www.hihakim.info/site/doctor/?inp=VefLm0KpAUZOjMIgj3gkjoTng_OmaAt9-k-wZ9L-C_k

Hi Hakim - International Medical Information Directory ئەو بەشە ئێستا ئامادە نەکراوە. بەوزوانە دەیخینە گەڕ. سپاس بۆ سەبووریتان.

12/11/2019

چارەسەری کۆکە بکە بەم ڕێگە سروشتیە

ئەگەر کۆکەت هەیە و ناتەوێت دەرمان بخۆیت ؟ ئەوا ئەم کۆمەڵە خواردنە سروشتیانە بخۆ:
-شۆربا:شلە گەرمەکەی شۆربا تایبەتمەندی دژە ئیلتیهابی هەیە ، بەتایبەتی شۆربای مریشک ،چونکە یارمەتی کەمکردنەوەی کۆکە دەدات و کۆئەندامی بەرگری لەش بەهێز دەکات.
-بیبەری توون:ببیبەری توون لە خواردنە کاریگەرەکانە بۆ سنوردارکردنی کۆکە ،لەبەر ئەوەی مادەی "کابسیسین"ی تێدایە .
هەربۆیە کەمێک بیبەری توون بکەرە ناو شۆرباکەتەوە تاوەکو وردە وردە کۆکەکە نەمێنێت.
-خواردنی دەوڵەمەند بە ڤیتامین سی:ڤیتامین سی لە گرنگترین دژە ئۆکسانەکانە و زۆر گرنگە بۆ کۆئەندامی بەرگری و چارەسەرکردنی کۆکە ، هەربۆیە لیمۆ و چیلک و کێوی و برۆکلی بخۆ.
-سیر:بەپێی چەندین توێژینەوەی زانستی سیر کۆکە کەم دەکاتەوە بەهۆی بوونی مادەی "للیسین" کە کۆئەندامی بەرگری بەهێز دەکات.
-جاترە:جاترە پێکهاتەیەکی تێدایە بەرەنگاری کۆکە دەبێتەوە ،هەربۆیە بیکەرە ناو خواردنەکانتەوە تاوەکو سودی لێ وەربگریت.

12/11/2019

پێکهاتەیەکی سروشتی ڕوخسار گەنج دەکاتەوە و پەڵە و زیبکە لادەبات

پێکهاتەیەک سروشتی بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر پێستی ڕوخسار جوان و گەشاوەدەکات و توندی دەکاتەوە، تاوانای لابردنی پەڵە و زیبکە و خاڵە ڕەشەکانی هەیە و لەماوەیەکی کەم کاریگەری دەبێت .
پێکهاتەکان :
•سپێنەی یەک هێلکە
•نیوکەوچکی چێشت ئاوی لیمۆ
•نیو کەوچکی چێشت ڕۆنی گوێزی هیندی
ئامادەکردن و بەکارهێنان:
ئەوەی لەسەرمان بیکەین ئەوەیە پێکهاتەکان تێکەڵدەکەین و هاوشێوەی ماسک لە ڕوخسارمانی دەدەین بەمەرجێک ڕوخسارمان پاکبێت، وازیلێدەهێنین تا ماسکەکە تەواو وشک دەبێتەوە و دواتر بە ئاو دەیشۆین .
هەفتانە دوو جار بەکاریدەهێنین بۆ ئەوەی باشترین ئەنجاممان دەست بکەوێت .

12/11/2019

ختۆکەکردنی منداڵان و مردنی لەناکاو

زۆربەی باوک و دایکان بەوە ڕاھاتوون کە ختۆکە (قدیلکانێ)ی منداڵەکانیان بکەن، بەو مەبەستەی کە ئەمە خۆشترین ھەست لای منداڵەکە دروست دەکات و دەیھێنێتە خەندە و پێکەنین. ئایا دایک و باوک دەزانن ئەو عادەتە لەوانەیە ببێتە ھۆی مردن؟
ختوکەکردن چییە ❗
ختوکەکردن بریتییە لە دەستلێدانی ئەو شوێنانەی لەش کە بە دەمارەوە پەیوەستە و زۆر ھەستیارن وەکو: تەنیشتەکانی زگ و ژێر پێیەکان، وە زۆر شوێنی تر کە دایک و باوک ختوکەی منداڵەکانیان دەکەن.
کاتێک کەسێک ختوکەی منداڵێک دەکاتەوە، ھەندێ نیشانە بۆ مۆخ دەچێت کە بێزارکەوە بۆ کۆئەندامی دەمار لە لەشدا، لەو کاتەدا لەش دەست دەکات بە وەڵامدانەوە بۆ ئەم ختۆکانە لە شێوەی پێکەنین لە سەرەتادا، دوای ئەمە کار لە کۆئەندامی ھەناسەی منداڵەکە دەکات و بە قورسی کرداری ھەناسەدان جێبەجێ دەکات، دواتر ئەگەر بەردەوام بیت لە ختۆکەکردنی منداڵەکە کە بە رای تۆ کارێکی پێکەنیناوی و دڵخۆشکەرە، منداڵەکە دەست بە ئیزعاجبوون دەکات، لەوانەشە دەست بە گریان بکات، خۆ ئەگەر بەردەوام بیت و لەمە زیاتر ختۆکەی بکەیەوە، بە ھۆی نەگەیشتنی ئۆکسجین بۆ مۆخ و دڵ، منداڵەکە ناتوانێ ھەناسە بدات و دەخنکێ.
ختوکەکردن شێوازێکی ئەشکەنجەدانە!
لە کۆندا ختوکەکردن جۆرێک بوو لە شێوازی ئەشکەنجەدان چونکە ئازاری لەش دەدات. ئەم جۆرە ئەشکەنجەدانە سەرەتا لە چین سەری ھەڵدا: کاتێک بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش ئەشکەنجەی کەسەکەیان دەدات، سەرەتا ئاویان دەھێنا و خوێیان تێدەکرد، پێی کەسەکەیان بۆ ماوەیەک لە ناو خوێیاوەکە بەجێ دەھێشت، ئنجا بزنێکیان دەھێنا ژێر پێیەکانی دەلێسیەوە، بەمەش کەسەکە قدیلکانێی دەبۆوە و پێدەکەنی لە سەرەتادا ئنجا دەستی دەکرد بە گریان و دواتر توانای ھەناسەدانی کەم دەبۆوە ڕێژەی ئۆکسجینیش ھێواش ھێواش لە لەشدا بەرە و کەمی دەڕۆیشت تا ڕادەیەک نەیدەتوانی ھەناسە بدات و دەمرد.
ئەڵبەتە ئەم شێوازی ئەشکەنجەدانە بۆ ماوەی چەند سەدەیەک درێژەی کێشا و بە ناو ئەوروپاش بڵاو بۆوە، وای لێھات ریشەیان باکار دەھێنا بۆ ختۆکەکردن تا گەیشتە ئاستی ئەوەی حکومەت کۆتایی بە جۆرە ئەشکەنجە بێنێت، یەکەم وڵات ئەمەی قەدەغە کرد یۆنانییە کۆنەکان بوون.
دەبێت ختوکەی منداڵ بکەین؟
نەخێر نابێت، ئەگەر ھاتوو دایک و باوک ڕاھاتوون قدیلکانێی منداڵەکەیان بکەنەوە، دەبێت راستەوخۆ بوەستی کە منداڵەکە گووتی بەسە، نەبادا ببێتە ھۆی تەنگە نەفەسی.

12/11/2019

هۆكاره‌كانی هه‌ستكردن به‌ سه‌رما

ئه‌گه‌ر پله‌كانی گه‌رما داببه‌زێت و جلوبه‌رگی پێویستت نه‌پۆشیبێت ئه‌وه‌ ئاساییه‌ هه‌ست به‌ سه‌رما بكه‌یت، به‌ڵام هه‌ندێكجار دۆخه‌كه‌ زۆر ئاساییه‌ و مرۆڤ هه‌ست به‌ سه‌رما ده‌كات، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر .هەرێم کریم
پسپۆری نەخۆشیەکانی هەناوی و دڵ و شەکرەئه‌و هۆكارانه‌ باس ده‌كات كه‌ واده‌كات مرۆڤ هه‌ست به‌ سه‌رمات بكات.
1- دابەزینی شەکرەی خوێن Hypoglycemia :
بەتایبەتی لەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان ھەیە یاخود لەکاتی برسێتی زۆر و بەڕۆژووبووندا.
2- کەمخوێنی Anemia : کە بەھۆی مادەی ئاسنەوە بەربڵاوترینیانە.
3- نەخۆشی غودە Hypothyroidism : بەتایبەت غودەی پەریزادەی تەمەڵ.
4- فشار و تەنگژەی دەروونی بەردەوام Stress.
5- گیران و تەسکبوونەوەی بۆریەکانی خوێن Peripheral vascular disease.
6- دابەزینی پەستانی خوێن Hypotension.
7-ڕەگەزی مێ Gender : چونکی زیندەچالاکی بنەڕەتی لە پیاواندا بەرزترە بەراورد بە ئافرەتان.
8- کەمکێشی (زەعیفی) Underweight : لەو کەسانەی BMI کەمترە لە (١٨.٤).

11/11/2019

بۆ عاشقانی قاوه‌... 13 سودی سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌باره‌ی قاوه‌وه‌

شارپرێس:
قاوه‌ خواردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ڕۆژانه‌ی به‌شێكی زۆر له‌هاوڵاتیانی جیهانه‌، ته‌نانه‌ت ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ملیارێك كوپ قاوه‌ ده‌خورێته‌وه‌، بۆیه‌ 13 سودی سه‌رنجڕاكێشی قاوه‌ بزانه‌.

ماڵپه‌ڕی بۆڵد سكای تایبه‌ت به‌ته‌ندروستی ئاشكرایكرد، قاوه‌ له‌پێكهاته‌كه‌یدا چه‌ندین سودی ته‌ندروستی بۆ مرۆڤ هه‌یه‌ له‌وانه‌:

یه‌كه‌م: دژه‌ هه‌وكرنه‌، قاوه‌ له‌پێكهاته‌كه‌یدا مادده‌ی بۆلیفینۆلی تیادایه‌ كه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردنه‌كانی مرۆڤ.

دووه‌م: دژه‌ ئۆكسانه‌، به‌هه‌مانشێوه‌ قاوه‌ دژه‌ ئۆكسانه‌ كه‌ خوراردنه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی كوپێك قاوه‌، له‌چه‌ندین نه‌خۆشی به‌دورتده‌خاته‌وه‌، به‌تایبه‌ت نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌.

سێیه‌م: چالاككه‌ره‌وه‌یه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كافاین له‌پێكهاته‌كه‌یدایه‌، خواردنه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی كوپێك قاوه‌ جا له‌هه‌رجۆرێك بێت (توركی، قاوه‌ی خێرا) جه‌سته‌‌و مێشكێكی چالاك ده‌دات به‌مرۆڤ.

چواره‌م: دودڵی ناهێڵێت، یه‌كێكی دیكه‌ له‌سوده‌كانی خواردنی قاوه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دودڵی ناهێڵێت.

پێنجه‌م: سوڕی خوێن چالاك ده‌كات، گه‌ر تائێستا بۆ سودێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری قاوه‌ ده‌گه‌ڕێت تا به‌هۆیه‌وه‌ بیخۆیته‌وه‌، ئه‌وا بزانه‌ كه‌ ئه‌م سوده‌یان له‌هه‌مووی گرنگتره‌.

شه‌شه‌م: كالۆری كه‌می تیادایه‌، گه‌ر قه‌له‌قی له‌وه‌ی چۆن كاربۆهیدرات‌و كالۆرییه‌كانت بسوتێنیت، ئه‌وه‌ دودڵ مه‌به‌ له‌خوادنی قاوه‌ چونكه‌ كالۆری كه‌مه‌.

حه‌وته‌م: چاره‌سه‌ری سه‌رئێشه‌ ده‌كات، قاوه‌ له‌توانیایدایه‌ چاره‌سه‌ری سه‌رئێشه‌ به‌شێوه‌ی نیواو نیو بكات.

هه‌شته‌م: توانای هۆشمه‌ندی زیاد ده‌كات، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ قاوه‌ توانای ئه‌وه‌یه‌ هه‌یه‌ زیره‌كی مرۆڤ زیاد بكات.

نۆیه‌م: چه‌وری ده‌سوتێنێت، قاوه‌ توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌نیوان سێ بۆ یانزه‌ له‌سه‌دی چه‌وری رۆژانه‌ بسوتێنێت.

ده‌یه‌م: پێست ده‌پارێزێت، قاوه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی دژه‌ ئۆكسانه‌، ده‌توانێت پێست له‌تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی بپارێزێت.

یانزه‌یه‌م: چه‌ندین ڤیتامینی گرنگی تیادایه‌ له‌وانه‌ B2 ‌و B5 كه‌ هه‌ردوو ڤیامینه‌كه‌ بۆ دڵ‌و پێست به‌سوودن.

داوانزه‌یه‌م: توانای جه‌سته‌یی ئه‌و كه‌سانه‌ به‌رز ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ وه‌رزش ده‌كه‌ن.

سیانزه‌یه‌م: میزاجی مرۆڤ باشده‌كات، په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و له‌نێوان قاوه‌‌و هۆرمۆنه‌كانی سیرۆتۆنین‌و دۆبامین هه‌یه‌، كه‌ ئه‌و دوو هۆرمۆنه‌ په‌یوه‌ستن به‌دڵخۆشی‌و باشكردنی میزاجی مرۆڤ.

11/11/2019

كاركردنی زۆر زیانی بۆ تەندروستی هەیە

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ كە لەرۆژنامەی ئەندیپێندنتی بەریتانی بڵاوكراوەتەوە دەركەوتووە كاركردن بۆ ماوەی 10 كاتژمێر لەرۆژێكدا تەنانەت یەكجار لەهەفتەیەكدا دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە تەندروستی مرۆڤ و زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی مێشك و جەڵتەی دڵ بەرێژەی یەك لەسەر سێ.

بەپێی ئەو لێكۆڵینەوە نوێیە كەلەلایەن ژمارەیەك زانای فەرەنسی ئەنجام دراوە ئەو كەسانەی رۆژانە 10 كاتژمێر كاردەكەن بەبەردەوامی مەترسی تووشبوونیان بەجەڵتەی مێشك و دڵ لە 30% زیاد دەكات بەراورد بەو كەسانەی كاتژمێری كەمتر كاردەكەن.

زانایای فەرەنسی لێكۆڵینەوەیان كرد لەسەر كاریگەری كاتژمێرەكانی كاركردن لەسەر تەندروستی دڵ و دەمارەكان و رێنوێنیان دا كە رۆژانە لەهەشت كاتژمێر كارنەكرێت لەپێناو پاراستنی تەندروستی.

بەپێی ئەنجامی ئەو لێكۆڵینەوەیە ئەو كەسانەی زیاتر لە 10 كاتژمێر كاردەكەن بۆ ماوەی زیاتر لە 10 ساڵ ئەوا ئەگەری تووشبوونیان بەجەڵتەی دڵ و مێشك لە45% زیاترە.

ئا: كارزان عەبدوڵا
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

Want your business to be the top-listed Beauty Salon in Irbil?
Click here to claim your Sponsored Listing.

Category

Telephone

Website

Address


Irbil