Dr Dler Derma & Laser Clinic
کلینیکی نه‌خۆشییه‌كانی پێست و له‌یزه‌ر و جوانکاری
Skin, Hair & Laser Clinic
Dr Dler Derma & Laser Clinic is a medical skin treatment clinic that employs a variety of medically approved techniques and treatments to restore your skin to optimum health. Started by dermatologist Dr Dler Ridha, who offers safe, effective and affordable skin therapy for skin conditions and Cosmetics.
21/10/2025
باشترین جۆری دەرزی ئیگزۆسۆم EXOSOME بەردەستە
بۆ چارەسەری قژھەڵوەرین و توندبوونەوە و گەنجبوونەوەی پێست
#ئیگزۆسۆم
ژمارە مۆبایلی کلینیک ٠٧٧٠١٠٨٠٦٨٨
ژمارە مۆبایلی لەیزەری موولابردن ٠٧٧٠٨٩٨٠٠٩٠
25/01/2025
سپێ
نه‌خۆشییه‌كی باوه ، زیاتر له كچان دا هه‌یه به هۆی درێژیی قژیانه‌وه، ئه‌شێت كوڕیش تووش ببێت
هۆكاره‌كه‌ی میكرۆبێكه، ده‌گوازرێته‌وه له كه‌سێك بۆ كه‌سێكی دیكه له ڕێگه‌ی ڕاسته‌وخۆ به‌ركه‌وتن و تێكه‌ڵبوونی قژ یان ناڕاسته‌وخۆ به ڕێگه‌ی كڵاو و شانه و خاولی و به‌رگه‌سه‌رین و ...
هه‌رگیز پێستی سه‌ر خۆی دروستی ناكات
هه‌رگیز شامپۆ دروستی ناكات
توشبوون به‌م نه‌خۆشییه به‌ڵگه‌ی پیسی یان ئیهمالی ئه‌و كه‌سه و ئه‌و خێزانه نییه
هه‌موو كه‌سێك ئه‌گه‌ری تووشبونی به‌م نه‌خۆشییه‌ی هه‌یه
تووشبون به‌م نه‌خۆشییه هیچ عه‌یبه‌یه‌كی تێدا نییه و شه‌رم نییه
كه مناڵێك تووش ببێت ، پێویسته هه‌موو هاوڕێ و هاوپۆله‌كانی له‌گه‌ڵیا چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن
دكتۆر دلێر ڕه‌زا
پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی پێست و جوانكاری و له‌یزه‌ر
📞 0770 108 06 88
0770 898 00 90
23/01/2025
سڕینەوەی خاڵ بە لەیزەر ...
Dr Dler Derma & Laser Clinic
٠٧٧٠١٠٨٠٦٨٨
٠٧٧٠٨٩٨٠٠٩٠
15/01/2025
لابردنی نیشانە ...
Dr Dler Derma & Laser Clinic
0770 108 06 88
0770 898 00 90
12/01/2025
باشترین ئامێری لەیزەری موو لابردن لە سەنتەرەکەمان بەردەستە...
بۆ کەم کردنەوەو بنەبر کردنی مووی ڕەش و زبر
ئەگەر تۆ مووی جەستەت یان روخسارت بێزارت دەکات دەتوانی پەیوەندیمان پێوەبکەیت ..
٠٧٧٠٨٩٨٠٠٩٠
Dr Dler Derma & Laser Clinic
04/01/2025
#نه‌خۆشی_سه‌ده‌ف : :
نه‌خۆشییه‌كی باوه ، ڕێژه‌ی ١-٣ % خه‌ڵكی توشی ده‌بن، له سپی پێسته‌كاندا زياتره ، هه‌موو ته‌مه‌نێك توشی ده‌بێت به‌ڵام زياتر له ١٥-٤٠ ساڵی دا ده‌رده‌كه‌وێت ، ئه‌م نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه و په‌ڵه‌ی به‌رزبووه‌وه‌ی دیاریكراوی سور یان په‌مه‌یی داپۆشراو به كاژێكی سپی زیوی ( كه به پێسته‌كه‌وه نووساوه ) تێدا ده‌رده‌كه‌وێت ، هه‌میشه له زیاد بوون و كه‌مبوون دایه . له‌وانه‌یه تا زووتر له ژیان دا ده‌ست پێبكات توند تر بێت و پتر ئه‌گه‌ری بۆماوه‌یی هه‌یه .
چۆنێه‌تی دروست بوونی : هۆكاری بنه‌ڕه‌تی نه‌زانراوه به‌ڵام بۆماوه‌یی و هۆكاری ژینگه‌یی ڕۆڵیان هه‌یه . جۆری بۆماوه‌ییه‌كه فره جینییه Polygenic.
فاكته‌ره هانده‌ره‌كان (Triggering = Precipitating Factors ) :
١- زه‌بری ده‌ره‌كی Trauma
٢- ئیلتیهابات Infection
٣- هۆرمۆن Hormonal
٤- تیشكی خۆر Sun light
٥- ده‌رمان Drugs
٦- جگه‌ره كێشان و خواردنه‌وه‌ی مه‌ی
٧- فشاری ده‌روونی Stress
ژیانی نه‌خۆش : چونكه نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نه و له‌گه‌ڵ ژیاندایه، له‌به‌رئه‌وه شێوازی ( ستایلی ) ژیان له‌باری ده‌روونی و فیزیكی تێكده‌چێت ، واتا هه‌ر وه‌ك نه‌خۆشی تری درێژخایه‌ن بۆ نمونه جومگه‌سۆ ، نه‌خۆشی شه‌كره ، شێرپه‌نجه ، .... ، توانای ده‌روونی و كاركردن كه‌م ده‌بنه‌وه ، ئاسان نییه كه نه‌خۆش ئومێدی چاكبوونه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی نه‌مێنێ و هه‌ر مه‌رهه‌م و ده‌رمان و تیشك و ، ..... به‌كاربێنێت .
جۆره باوه‌كان : Common Types
١- جۆری قوتكهیی Plaque type :- له هه‌موو جۆره‌كان باوتره ، په‌ڵه تووشبووه‌كان به زه‌قی سنوردارن ( چه‌ند ملیمێك تا چه‌ند سانتیمهترێكن ) سورن یان په‌مه‌یین ، توێكڵه‌كانی سه‌ریان گه‌وره و زیوی وشكی فرهگۆشهن ، ئانیشك و ئه‌ژنۆ و بڕبڕه‌ی سمت و پێستی سه‌ر پتر ده‌گرنه‌وه .
٢- سه‌ده‌فی چه‌وره بیرۆیی Seborrhoeic like psoriasis
٣- سه‌ده‌فی هه‌ڵگه‌ڕاوه Inverse psoriasis
٤- سه‌ده‌فی دایبی Napkin psoriasis
٥- سه‌ده‌فی پێستی سه‌ر Scalp psoriasis
٦- سه‌ده‌فی دڵۆپه‌یی Guttate psoriasis
٧- سه‌ده‌فی نینۆك Psoriasis of nails
٨- جومگه‌سۆی سه‌ده‌فی Psoriatic arthritis
جۆری دیكه‌ش هه‌ن
چاره‌سه‌ری ده‌روونی:-
دڵدانه‌وه‌ی نه‌خۆش و پشتگیری كردنی باری ده‌روونی گرنگن ، ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕاستییه ، كه نه‌خۆشییه‌كه ناگوێزرێته‌وه و ده‌توانن مناڵیان ببێت و له‌كاره‌كه‌ی ( پیشه‌كه‌ی) به‌رده‌وام بێت پێویسته٠
چاره‌سه‌ری پزیشكیی :
هه‌ر تاكه كه‌سێك كه نه‌خۆشی سه‌ده‌فی هه‌بێت ده‌بێت به‌پێی خۆی هه‌ڵس و كه‌وتی له‌گه‌ڵ بكرێت ، چاره‌سه‌ركردن پشت ده‌به‌ستێت به : ته‌مه‌ن ، ڕه‌گه‌ز ، پیشه ، كه‌سایه‌تی ، باری ته‌ندروستی ، ژیری ، باری ئابووری ، جۆری سه‌ده‌فه‌كه و ماوه‌كه‌ی و ڕووبه‌ری توشبوو و شوێنی پێستی توشبوو.
نابێت چاره‌سه‌ره‌كه له نه‌خۆشییه‌كه به ئه‌ركتر و زیان به‌خشتر بێت ، تێگه‌یاندنی نه‌خۆش بۆ دووركه‌وتنه‌وه له فاكته‌ره وروژێنه‌ره‌كان و ماندووبوونی ده‌روونی و له‌شی و كه‌ڵكی تیشكی خۆر و ناگرنگی جۆری خواردن ، ئه‌مانه بۆ نه‌خۆش شی ده‌كرێنه‌وه.
١-چه‌ندین جۆری كرێم و مه‌ڵحه‌م و گیراوه و شامپۆ
٢- تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی B یان A
٣- كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ند چاره‌سه‌رێك به‌یه‌كه‌وه Combined therapy
٤- چاره‌سه‌ری كیمیایی (ئه‌م جۆره‌ی چاره‌سه‌ری كیمیایی جیاوازه له‌و كیمیاییه‌ی بۆ نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه به‌كاردێت و نابێته هۆی قژهه‌ڵوه‌رین و سه‌رڕووتانه‌وه)
٥- چاره‌سه‌ری بایۆلۆجی Biological agents
ئامادەکردنی :
دكتۆر دلێر رضا عبدالكريم
پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی پێست و زوهری
دكتۆرا(بۆرد) له نه‌خۆشییه‌كانی پێست و زوهری/ به‌غداد
هاوڕێی ئه‌نجومه‌نی عێراقی بۆ پسپۆرییه پزیشكییه‌كان
M.B.Ch.B F.I.C.M.S(Derma)
11/12/2024
پاککردنەوەی دەم وچاو ...
٠٧٧٠١٠٨٠٦٨٨
٠٧٧٠٨٩٨٠٠٩٠
09/12/2024
لابردنی نیشانە
ڕاستەوخۆ دوای لابردن ...
Dr Dler Derma & Laser Clinic
٠٧٧٠١٠٨٠٦٨٨
٠٧٧٠٨٩٨٠٠٩٠
02/12/2024
توانەوەی چەوری ژێر چەناگە ، قۆڵ ، سک وپشت ، ڕان
بە میزۆی تایبەت بە توانەوەی چەوری
گرنگی ئەم چارەسەرە لەوەدایە کە:
پێویستی بە نەشتەرگەری و بەنج نییە
بۆ هەردوو ڕەگەز بەکاردێت
هیچ کاریگەری لاوەکی بەجێ ناهێڵێت
07701080688
07708980090
Dr Dler Derma & Laser Clinic
Category
Contact the business
Telephone
Website
Address
كه‌لار، بەرامبەر مەڵبەندی یەکگرتوو//كلار، مجاور مدرسة ليلى قاسم
Kalar
46021
Opening Hours
| Monday | 14:00 - 20:00 |
| Tuesday | 14:00 - 20:00 |
| Wednesday | 14:00 - 20:00 |
| Thursday | 14:00 - 20:00 |
| Saturday | 14:00 - 20:00 |
| Sunday | 14:00 - 20:00 |
Alerts
Be the first to know and let us send you an email when Dr Dler Derma & Laser Clinic posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.