Health and Hope Group

Health and Hope Group

Share

گرووپی تەندروستی و هیوا

Photos from Health and Hope Group's post 04/09/2026

♦️کۆتایی خولی
'Cannula,Types of Injections,Iv Fluid'
بۆ خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکانی قەڵادزێ
لەلایەن "ئیسماعیل نەبی چۆمانی"

هیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم
خوێندکاران دەخوازین

#تەندروستی و هیوا

Photos from Health and Hope Group's post 03/09/2026

بەڕێوەچوونی ڕۆژی یەکەمی
خولی Cannula,Types of Injections,IV fluids
لەلایەن ڕاهێنەری بەتوانا "ئیسماعیل نبی چۆمانی"
کە لەلایەن گروپی تەندروستی و هیوایی
ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستانەوە ڕێکخراوە
بۆ خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکانی قەڵادزێ

دەست خۆشی بۆ ئەندام و هاوکارە بەتوانایەکانی
تەندروستی و هیوا 🌟

21/08/2026

🔴گروپی تەندروستی و هیوایی
ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان
هەڵدەستێت بە کردنەوەی
خولی Nursing Procedures

🌟Cannula
🌟Types of Injections
🌟IV Fluids

بۆ خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکانی قەڵادزێ
لەلایەن "ئیسماعیل نەبی"

♦️خوێندکاران بە شێوەی نەزەری و عەمەلی
سەرجەم بابەتەکان وەردەگرن

🌟بەشداریکردن بۆ خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکانە
🌟نرخی بەشداریکردن ٢٠ هەزار
🌟بەروار: ٣،٤/٩/٢٠٢٦ ڕۆژی پێنج شەممە و هەینی
🌟شوێن: قەڵادزێ/ بینایی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان
سەروویی مارکێتی لادێ
🌟کات: دوانیوەڕۆیان کاژمێر ٢
🌟لەکۆتایی خولەکە بڕوانامەی بەشداربوون
دەبەخشرێت بە بەشداربوان
🌟بۆ ناونوسین نامە بنێرن بۆ تیلیگرامی
ژمارە 07503559195

♦️ژمارەی بەشداربوان سنوردارە........

18/08/2026

♦️وەرز وەرزی پێوەدانی مار و دوپشکە
ئەدێ چ بکەین لەو وەختانەی
بۆخۆمان یان نزیکێکمان مار یان دوپشکە پێوەی بدات؟

♦️ئەر مار پێوەی بدات:
-یەکەم جارەکە هەوڵدە ئارام بمێنی و نەشڵەژێی
وە بیرکەیەوە لەوەی بیگەیەنییە نزیکترین بنکەی تەندروستی چونکە کاریگەرترین شت دەرمانی دژە-ژەهرە...✅

-دووەم جار دڵنیابە لەوەی ئەو پەلەی
مارەکە پێوەی داوە بە جێگیری بمێنێتەوە
و تەواو بێ جوڵە بێ، تاکو بڵاوبوونەوەی ژەهرەکە هێواش ببێتەوە.. کەواتە لەبیرت بێ...
زیاتر جوڵان=خێراتر بڵاوبوونەوەی ژەهرەکە ✅

-سێیەم جار هەوڵ بدە شوێن پێوەدانەکە
ئاستەکەی نزمتر بێ لە ئاستی دڵ
تا هێواشتر ژەهرەکە بگاتە دڵ✅

-چوارەم جار بزانە ئەگەر شوێنی پێوەدانی مارەکە
جلوبەرگی پێوە بوو یان خشڵ و دەستبەند و شتی پێوەبوو
لێیکەوە چونکە دوای تۆزێ شوێنەکە دەئاوسێ و
حاڵەکەی خراپتر دەبێ ✅

◀️بەدوور بە لەو غەڵەتانەی بە عام دەکرێن..
-هەوڵدان بۆ کوشتنی مارەکە
لەجیاتی بردنی نەخۆشەکە بۆ بەشی فریاکەوتن.❌
-دانانی سەهۆڵ لە شوێن پێوەدانەکە یان
پێدانی دەرمانی ئازارشکێن❌

♦️ئەگەر دووپشکە پێوەی بدات:
-دیسانەکە هەوڵ بدە یەکەم جارەکە
بیگەیەنییە فرێاکەوتن..✅

-شوێن پێوەدانەکە بە ئاو و سابون بشۆ
لەماوەی گەیشتنت بە فریاکەوتن✅

-دەتوانی دەرمانی ئازار شکێنی پێ بدەی و
پارچەکەیەک سەهۆڵ بخە سەر شوێن پێوەدانەکە
تا دیسانەکە ئازارەکەی کەم کا✅

-دەتوانی دەست بخەیە سەر شوێن پێوەدانەکە
تا نەئاوسێ ✅

◀️ئەم هەڵانە مەکە لە هیچ کامیان دا:
-بەستنی شوێن پێوەدانەکە بە پارچە قوماشێک
بە مەبەستی ڕێگری کردن لە ژەهرەکە❌
-هەڵمژینی شوێن پێوەدانەکە
بە مەبەستی دەرهێنانەوەی ژەهرەکە❌

بەهیوای سەلامەتیتان هەموو کاتێک...

ڤاریا ادریس ڕەسوڵ...
خوێندکاری قۆناغی سێ کۆلێژی پزیشکی زانکۆی گەرمیان.

13/08/2026

🔴ڤیتامینەکان: دەرمانن یان نوقڵ؟
(ئەوەی تا ئێستا نەتزانیوە!)

♦️زۆربەمان وا ڕاهاتووین تا هەست بە ماندوێتی
یان ئێسک‌ ئێشە دەکەین،
ڕاستەوخۆ دەچینە دەرمانخانە و دەڵێین:

"کاکە حەپێکی ڤیتامین D یان موقەوییەکم بدەرێ!"

◀️ بەڵام هۆشیار بن! ڤیتامینەکان
دەرمانی سەربەخۆ و بەهێزن
هەڕەمەکی و بێ‌ نەوا خواردنیان
کێشەی گەورە بۆ جەستە دروست دەکات! ⚠️

🧪 ڤیتامین چییە و جەستە خۆی دروستی دەکات؟

ڤیتامینەکان ئاوێتەی زیندەیین
کە بۆ کارکردنی جەستە زۆر پێویستن.
ڕاستییەکە ئەوەیە: جەستەی مرۆڤ
بە زۆری ناتوانێت خۆی ڤیتامین دروست بکات!
☀️ بەدەر لە ڤیتامین D کە بە تیشکی خۆر
لە پێستدا بەرهەم دێت.

🦠 یان ڤیتامین K2 کە بەکتریای بەسوودی ڕێخۆڵە
کەمێکی دروست دەکات.

🍊 بەڵام زۆربەیان (وەک C و A و B12) دەبێت
بە دەم و لە ڕێگەی خۆراک یان تەواوکەرەوە وەریانبگرین.

📚 جۆرەکانی ڤیتامین (بە زانستی):

1. توواوە لە ئاودا (Water-Soluble):
(وەک Vitamin C و B-Complex)
خاسیەتیان: لە جەستەدا کۆنابەنەوە.
ئەگەر زیاتریش بخۆیت
جەستە بە میزلەدان فڕێی دەداتە دەرەوە.
بەڵام مانای ئەوەنییە لەخۆوە بخورێت و زیاتر بخۆی.

2. توواوە لە چەوریدا (Fat-Soluble):
(وەک A, D, E, K)
مەترسییەکەیان: ئەم جۆرەیان فڕێ نادرێت!
بەڵکو لە جگەر و چەوریی جەستەدا کۆدەبنەوە.
ئەگەر بەسەرخۆیی و بەبێ ئاگاداری بییانخۆیت،
لە جەستەدا کەڵەکە دەبن و
ژەهراویبوون (Hypervitaminosis) دروست دەکەن!

🚨 هۆشداری و زیانەکان (ئەگەر بە بێ‌باکی بخورێن):

🛑 ژەهراویبوونی ڤیتامین D:
بەکارهێنانی زۆری، کالسیۆمی خوێن دەباتە ئاسمان (Hypercalcemia)؛ دەرئەنجامەکەی
بەردی گورچیلە، دڵتێکەڵهاتن و تێکچوونی لێدانی دڵە!

🛑 ڤیتامین A: ژەمی بەرز زیان بە جگەر دەگەیەنێت و
لە ژنانی دووگیانیشدا کۆرپەلە کەمئەندام دەکات.
هێڵی سورە لەکاتی دوگیانیدا

🛑 ڤیتامین K: کارلێک لەگەڵ دەرمانی
ڕوونکردنەوەی خوێن (وەک Warfarin) دەکات و
مەترسیی مەیاندنی خوێن زیاتر دەکات.

🩺 پشکنین و چارەسەر (ڕێگە ڕاستەکە):

🩸 پشکنین: پێش خواردنی هەر حەپێک،
دەبێت پشکنینی خوێن بکەیت
(وەک 25-OH Vitamin D یان B12)
تا بزانیت ئایا بەڕاستی کەمییت هەیە؟

💊 چارەسەر: ئەگەر کەمییەکە قورس بوو،
پزیشک بۆ ماوەیەکی دیاریکراو
ژەمی چارەسەری (Therapeutic Dose)
بۆ دەنووسێت و پاشان ڕایدەگرێت.

📌 ئەنجام:
ڤیتامینەکان نوقڵ و شیرینی نین!
پێش ئەوەی پارەکەت بە خۆڕایی بدەیت بە تەواوکەرەکان، پشکنین بگرە و ڕاوێژ بە پزیشک یان دەرمانساز بکە. 💙
بۆ دوربوون لەکەمی ڤیتامینەکان
بڕی پێویست لەخۆراکە دەوڵەمەندەکانی
بە ڤیتامین وەربگرن.

نووسینی: نیگا ڕێبوار
خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی👩🏼‍⚕️

Photos from Health and Hope Group's post 10/08/2026

🔴کۆتایی خولی
Microscopic Examination(GUE,GSE)
لەلایەن "محمد احمد عبداللە"
بەکالیۆرۆس لە زانستی تاقیگەی پزیشکی و
ئەزموونی چەندین ساڵ لە کاری تاقیگەیی و
سەرپەرشتیاری تاقیگە
کە لەلایەن گروپی تەندروستی و هیوای
ڕێکخراوی قوتابیانی کورستانەوە ڕێکخرابوو
بۆ خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکانی پەیوەندیدار بە بابەتەکەوە

هیوای سەرکەوتن بۆ خوێندکاران دەخوازین 🌟

#تەندروستی و هیوا

Photos from Health and Hope Group's post 08/08/2026

♦️ڕۆژی یەکەمی خولی
Microscopic Examination (GUE,GSE)
لەلایەن "محمد احمد عبداللە"
بەکالیۆرۆس لە زانستی تاقیگەی پزیشکی
و ئەزموونی چەندین ساڵ
لە کاری تاقیگەیی و سەرپەرشتیاری تاقیگە
بۆ خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکانی قەڵادزێ
لەلایەن گروپی تەندروستی و هیوای
ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستانەوە
بەشێوازی تیۆری و پڕاکتیکی

# تەندروستی و هیوا

Photos from Health and Hope Group's post 07/08/2026

♦️سیمیناری کارامەییەکانی هونەری دەربڕین
◀️ لەلایەن "ماریا محمد"
ڕاهێنەر و خاوەنی بڕوانامەی TOT نێودەوڵەتی
کە لەلایەن گروپی تەندروستی و هیوای
ڕێکخراوی قوتابییانی کوردستانەوە
ڕێکخرابوو بۆ خوێندکارانی قەڵادزێ

🔴 تیایدا باس لە ١٨ هەنگاو کرا بۆ ئامادەکردن و
پێشکەش کردنی وتارێکی کاریگەر

#تەندروستی و هیوا

02/08/2026

🔴گروپی تەندروستی و هیوایی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولی
"Microscopic Examination"
1- General Stool Examination
2- General Urine Examination

بۆ خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکانی قەڵادزێ
لەلایەن "محمد احمد عبداللە"
بەکالیۆرۆس لە زانستی تاقیگەی پزیشکی

لەم خولەدا خوێندکار فێری چۆنییەتی بەکارهێنانی
مایکرۆسکۆپ و ئەنجامدان و خوێندنەوەی
GSE & GUE
بەشێوەی نەزەری و عەمەلی

🌟بەشداریکردن بۆ خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکانە
🌟نرخی بەشداریکردن ١٥ هەزار
🌟بەروار: ٨،٩/٨/٢٠٢٦ ڕۆژی شەممە و یەکشەممە
🌟شوێن: قەڵادزێ/ بینایی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان
سەروویی مارکێتی لادێ
🌟کات: دوانیوەڕۆیان کاژمێر ٣-٥
🌟لەکۆتایی خولەکە بڕوانامەی بەشداربوون
دەبەخشرێت بە بەشداربوان
🌟بۆ ناونوسین نامە بنێرن بۆ تیلیگرامی
ژمارە 07503559195

♦️ژمارەی بەشداربوان سنوردارە

Photos from Health and Hope Group's post 01/08/2026

هَذَا من فَضْلِ رَبِّي

سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگار
کە ئەمجارەش فەضلی پێداین لە خزمەتی
خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکانی قەڵادزێدا بین
گروپی تەندروستی و هیوای ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان
کۆتایی هێنا بە خولی "Emergency Drugs"
کە لەلایەن پزیشکی دەرمانساز
"دکتۆر عبدالرحمان محمد " وترایەوە
٣ ڕۆژی پڕ لە زانست بۆ داهاتوویەکی باشتر
بۆ داهاتوو هۆشیارتر و پڕ زانستیتر پشت بە خوا

#تەندروستی و هیوا
#قەڵادزێ

Category

Website

Address


Qala Diza
46016

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Health and Hope Group posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Subscribe

We will notify you when anything happens in Qala Diza.