MLLAT ملله ت

MLLAT ملله ت

Share

hatıra

08/03/2024

بەداخەوە بۆ هەواڵی کۆچی دوای
( لشکری_مەستەفا_گۆرەتوانی )شێروانی

پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەمالەی کوچ کردوو دەکەین وە لە خوای گەورە داواکارین لە گوناهەکانی خۆشبێت وە بەبەهەشتی بەرینی خۆی شادبکات وە ئارامیش بەبنەمالەکەیان ببەخشێت وە دوا ناخۆشی بنەمالەکەیان بێت... ٳناللە وٳنا ٳلیە راجعون

Photos from ‎MLLAT ملله ت‎'s post 26/02/2024

ئەمرۆ دووشەممە ٢٦ی شوبات ٢٠٢٤ لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز جەنابی (سەرۆک بارزانی)، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر سەردانی خەباتگێڕ و تێکۆشەر (شێخۆ شێرۆ ئێدلبی) کرد.
مام شێخۆ لە رۆژی دووەمی پرسەی خودای لێخۆشبێت (زەکیا مستەفا بارزانی) ڕەوشی تەندروستی تێکچوو و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
لەم سەردانەیدا بەڕێز (مەلامستەفا بارزانی) ھەواڵی دۆخی تەندروستی مام (شێخۆ ئێدلبی) پرسی و ھیوای تەندروستی و چاکبوونەوەی بۆ خواست.

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

25/02/2024

دل گرانین بە هە والی کۆچی دوایی (صـابـر وەیسـی پێـندرۆیـی )مزووری کە ئەمشەو لە وڵاتی (کەنەدا) بە هۆی نە خۆشی کۆچی دوایی کرد داواکارین لە خوای گە ورە کۆچکردو بە بە هه شتی خۆی شاد بکات وە سە بوری به هه موو لایە ک بدات...


إنّا لله وإنّا إليهِ رَاجعُون

2024/2/25

23/02/2024

زۆر بەداخەوە ئەمرۆ خوشکی جەنابی سەرۆک بارزانی ( خاتوو( )بارزانی ) کۆچی دوایی کرد

لە خوای گەورە داواکارین لە گوناهەکانی خۆشبێت وە بەبەهەشتی بەرینی خۆی شادبکات وە ئارامیش بەبنەمالەکەیان ببەخشێت وە دوا ناخۆشی بنەمالەکەیان بێت..
انا لله واناالیە راجعون
23/2/2024

22/02/2024

چاوەروانی چی لە نەتەوەیەک ئەکەیت دڵی بە بڕیاری دادگای دوژمنەکەی خۆش بێت کە بۆ لەنابردنیەتی

19/02/2024

بە کرێ گیراوان و خاک فرۆشان بە م راپۆرتە لوتیان شکا وە کو ئە برامز شکێن وایە،،..لە کۆمێنت بخوێنە وە

19/02/2024

دلگـرانـین بـە کۆچـی دوایـی خالـە ت (زبـیداعـیسا زێـتـی) گــە ردی کـە دە کاتـە دایکی( سـە وری و سـامـی و جـیهاد) داواکارین لە خوای گە ورە کۆچکردو بە بە هشتی خۆی شاد بکات وە سە بوری بەهه موو لایە ک بدات... ٳناللە وٳنا ٳلیە راجعون 19_2_2024

18/02/2024

بۆ باسی نەکەین؟
لەم ھەرێمەی تێیدا دەژین، چواردەورمان دوژمنە، لەناوخۆش قەڵەم فرۆش و خاک فرۆش و بەرەی ئیرھابی فکر ھەن، دەیانەوێ دەروونمان بڕوخێنن تا شەرم لە مێژوو و خەبات و دەسکەوتەکانمان بکەین.
خەڵکانێک ھەن لەوپەڕی ژیانی شاھانەی خۆیان دەژین، خەریکی کۆکردنەوەی پارەن بەگەندەڵی بۆ تێرکردنی ئارەزووەکانیان ئەگەر نیشتمان بشسوتێت حەقیان نییە..
بەڵام کاراکتەرێک کە گەنجێکی ئەم نیشتمانەیە سەروەتێکی گەورەیە و ئومێدی خەڵکە، ئەگەر بیەوێت دەتوانێ لەھەر شوێنێکی ئەم دونیایە بەوپەڕی خۆشی ژیان بکات، بەڵام ئەو دەڵێت نا، پشونادەم گەورەترین شانازی ژیانم خزمەتی سەرۆکم و خەڵک و نیشتمانمە، بۆیە ھەر رۆژەو لە گوندێکە..
ھەر رۆژەو پڕۆژەیەک بۆ خزمەتی خەڵک بەسەردەکاتەوە، لەگەڵ ئێش و ئازاری چینوتوێژەکانی کۆمەڵگەیە، رۆژێک لەناو قوڕ و لافاو، رۆژێک لەناو نەخۆشەکان، بەردەوام لەناو خەم و ئازاری گەلەکەیەتی..ناوەستێ و دەڵێت، پشوو نابێ ھەبێ بۆ خزمەتی خەڵک و کوردستان.
لێرە دەپرسین بۆ دەبێ باسی نەکەین؟
ئەم ھەموو خزمەت و شەونخونی و خەمخۆریەی بۆ گەل و نیشتمان ھەیەتی بیشارینەوە؟ کەسێک کوڕی جەنابی سەرۆک بارزانی بێت و لە خزمەتی من و تۆدا شەو و رۆژ لە ئەرکدا بێت، ئەم جیاوازیەی لە دوێنێ تا ئەمڕۆ ئەگەر سەیری بکەین کە زۆر شتی گۆڕیوە بۆ دەبێ لەسەری نەدوێین؟
دوێنێ بە هەزاران گەنج بێ کار بوون، ئەمرۆ زۆربەیان خاوەن کارن! دوێنێ لە بەر نەبونی هەلی کار خەڵک لە گوند کۆچی بۆ شار دەکرد، ئەمڕۆ بۆ نمونە کارگەی زۆم سەرچاوەی داهاتی بۆ سەدان خانەوادە پەیدا کردوە.
دوێنێ دەبێ ٣ کاتژمێر بە ئۆتۆمبێل بەڕێکەوتباین تا دەگەیشتینە دەروازەیەکی سنوری بۆ ئەوەی گەشتێکی وڵاتێکی دراوسێ بکەین، ئێستا بەنیو کاتژمێر دەتوانین ئەم رێگەیە ببڕین و بگەینە ھەمان وڵات، ئەویش بە کردنەوەی دەروازەی نێودەولەتی زێت جگە لە هەلی کار بۆ سەدان کەس لە دەروازەکە .
دوێنێ هەزاران کەسمان لێ ئەنفال و زیندە بەچال کرا و دوژمن خەریکی ئەوە بوو ئاسەواریان نەھێڵێت، ئەمڕۆ جوانترین مۆنۆمێنت بۆ رێز و زیندوو هێشتنەوەی ئەم شەهیدانە دروست کراوە و وەک رەمزی بەرگری و مانەوە..
دوێنێ لە کاتی لافاوەکان بە چەند رۆژ تیمەکانی فریاگوزاری دەگەیشتن، ئەمرۆ هێشتا لە خەو بە ئاگا نەبووینە کوڕی جەنابی سەرۆک لەماڵی لێقەوماوان ئامادەیە… هەزاران دوێنێ و ئەمڕۆی ترمان هەیە بۆ باس ناکەین ؟
بۆیە پێویستە هەموومان بە ویژدانەوە ئەم خەمخۆریەی بەڕێزیان لە بەرچاو بگرین و بۆ گەنج و لاوەکانمان باس بکەین.
سوپاس بەڕێز مەلامستەفا بارزانی، کە ھەمیشە لە خزمەت جەنابی سەرۆک و خەڵک و کوردستانی...

Photos from ‎MLLAT ملله ت‎'s post 12/02/2024

سەرۆک مەسرور بارزانی لە شاری دوبەی سەردانی هاوسەر و منداڵە بریندارەکانی شەهید پێشڕەو دزەیی کرد، هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواستن

Photos from ‎MLLAT ملله ت‎'s post 11/02/2024

ئاگادارییەک لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆرەوە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی میلاکی فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم بەمەبەستی گواستنەوەی راژەیان

دوای رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەسەر گواسستنەوەی راژە یاخود تەنسیب کردنی مامۆستایان و فەرمانبەران لەسەر میلاکی دامودەزگاکانی دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سەر میلاکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر/ پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر، ئاگاداری ئەو بەڕێزانە دەکەینەوە کە ئارەزوو دەکەن لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر درێژە بە خزمەتەکەیان بدەن و پسپۆڕییەکانیان داواکراوە لە لیستەکەدا، دەتوانن لەڕێگەی ئەم ئیمەیڵەی کە لە خوارەوەیە (بەراییەکانی تایبەت بە لارینەبوون و بڕوانامە و پسپۆڕییەکانیان) بۆمان رەوانە بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی چاوپێکەوتن.

• لەرێگەی ئیمەیڵی ([email protected]) بەراییەکان بۆمان بنێرن.

• کۆتا رۆژ بۆ ناردنی بەراییەکان 1/3/2024 دەبێت.

• بۆ زیاتر زانیاری دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنەوە بکەن(07518905139).

تێبینی: مەرجەکانی گواستنەوەی راژە و تەنسیب لە رۆژی چاوپێکەوتن بە مامۆستایان و فەرمانبەران رادەگەیەندرێت.

Category

Website

Address


Soran

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when MLLAT ملله ت posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Subscribe

We will notify you when anything happens in Soran.